دادگایه‌ك له لۆگزامبۆرگ بڕیاری دا كه یه‌ك میلیارد و٦٠٠ میلیۆن دۆلار له داراییه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕابگرێ.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، ڕۆژی ڕابردوو بڵاوی‌كرده‌وه كه به‌پێی بڕیاری دادگایه‌كی ئەمریكایی كه ماوه‌ی‌٥ ساڵ له‌وه‌پێش بۆ ڕاگرتنی 2 میلیارد دۆلار له داراییه‌كانی تاران به تاوانی ده‌س‌وه‌ردان له هێرشه‌كانی‌١١ی سێپتامبری ساڵی ٢٠٠١ به‌ڕێوه‌چوو بوو، تاوانباركرد.
نزیك به 7 ساڵ له‌وه‌پێش دادوه‌رێكی فیدراڵ له ئه‌یاله‌تی نیویۆركی هێنایه‌سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه كۆماری ئیسلامیی ئێران، یارمه‌تیی به گرووپی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده كردبوو و ئه‌و وڵاته‌ی به‌پێدانی ویزا و تێپه‌ربوون به خاكی ئه‌و وڵاته‌دا تاوانبار كرد.
شایانی باسه تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان له‌خۆیان نیشان نه‌داوه.