له ئاستی جیهاندا ١٣٠ میلیۆن كچ توانای چوون بۆ قوتابخانه و زانكۆیان نییه ولە ریگەی زانستییەوە ناتوانن په‌ره به گەشەی وڵاته‌كانیان بده‌ن.
ئه‌و ئاماره، ڕێكخراوێكی ئەمریكایی به ناوی “وان” كه كاره‌كه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری له جیهان دایه، به‌كه‌ڵك‌وه‌رگرتن له داده‌كانی ڕێكخراوی زانستی، فه‌رهه‌نگی و ته‌ربیه‌تیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان “یۆنێسكۆ” ڕۆژی ڕابردوو بڵاوی کردوەتەوە.
“وان” له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا ده‌ڵێ، هه‌ژاری كاریگه‌ریی زیاتر له‌سه‌ر ژیانی ژنان و كچان داده‌نێ و هاوكات زۆرترین هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ژاری له ژنان پێكهاتووه.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌و كچانه‌ی كه بۆ قوتابخانه ناچن به‌رده‌وام مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره له‌وانه‌یه به منداڵی به‌شوو بدرێن یان زووتر توشی نه‌خۆشی ببن و هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوی‌دا بمرن.
هه‌روه‌ها له كۆتایی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه، ده‌ستڕاگه‌یشتنی كچان به فێربوون نه‌ته‌نیا كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه به‌ڵكوو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بنه‌ماڵه و وڵاته‌كه‌شیان هه‌یه. هه‌ر بۆیه ئه‌و ڕێكخراوه سه‌رمایه‌گوزاریی ئامانجدار له‌و وڵاته هه‌ژاره‌كان به زه‌روور ده‌زانێ و ئه‌وه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌یه كه ژنان و كچان زیاتر له كار و چالاكیی ئابووری تێوه‌بگلێن.