زیاتر له دوو لە سێی دەسەڵاتدارانی باڵای ئێران له فارسەکان پێکهاتووه.
نەتەوەکانی دانیشتووی ئێران کەمترین بەشداریان لە پێکهاتەی دەسەڵات لە حکوومەتی ئێران دا هەیە و لە کۆی ٢١٦ پلەی دەسەڵاتی گەورەی پێکهاتەی سیاسی ئێران، ١٦٩ پلەی دەسەڵاتی باڵای ئێران لەلایەن کەسایەتییە فارسەکانەوە بەڕێوە دەبرێ.
لە دەسەڵاتی بەرێوەبەری ئێران‌دا، کوردەکان و بەلووچەکان کەمترین ڕێژەی بەشدارییان لە بەڕێوەبردنی وڵاتی ئێران‌دا هەیە.
به‌پێی “ناوەندی لێکۆڵینەوەی تەوریز” فەرماندەی هێزە چەکدارەکان، بەرپرسانی ده‌زگای قه‌زایی، شوورای نیگابان، ده‌زگای بەڕێوەبەری، کۆڕی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام، مەجلیسی خێبرەکان، شورای باڵای ئه‌منییه‌ت نەتەوەیی، شوورای باڵای شۆڕشی فەرهەنگی و هێزی قانووندانان لەو پۆستانه‌ن که له‌لایه‌ن فارسه‌کان ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها نزیکەی ٨%ی دەسەڵاتەکانی حکوومەتی لە لایەن کەسانێکەوە بەڕێوە دەبڕێ کە شوناسی ئێتنیکییان ناڕوون ڕاگەیەنراوە و له‌وانه‌یه ئێرانیش نه‌بن.
شایانی باسه کاربه‌ده‌ستان و ناوەندەکانی فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی ڕێسای کاریی خۆیان لە بڵاوکردنه‌وه‌ی هەر جۆرە ئامار و داتای ڕاستی تێکەڵاوی نەتەوەکانی دانیشتووی ئێران خۆیان دەبوێرن.