چالاكێكی مه‌ده‌نیی كورد له شاری كرماشان له‌لایه‌ن پۆلیسی فه‌تای ئه‌و شاره‌وه بانگ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو موحسێن چنانی، چالاكی بواری ڕاگه‌یاندن و سیاسیی خه‌ڵكی كرماشان كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی شورای ئیسلامیی ئه‌و شاره‌وه به‌هۆی نووسینی وتارێك له تۆڕی تێلگرامیی “پێشڕه‌وانی كرماشان”، شكایه‌تی لێكرابوو و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌تاوه ده‌سبه‌سه‌ركرا و پاش چه‌ند كاتژمێرێك لێكۆڵینه‌وه پاشان ئازاد كرا.
موحسێن چنانی، سه‌رۆكی ستادی هه‌ڵبژاردنی محه‌ممه‌دڕه‌زا عارف له ساڵی‌٩٤ بوو كه به تۆمه‌تی سیاسی له شاری كرماشان ده‌سبه‌سه‌ركرابوو و له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه هه‌موو تۆمه‌ته‌كانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ئازادكرابوو.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا له شاری هه‌مه‌دان دوو مامۆستا به ناوه‌كانی باڵازاده و ئه‌نساری به‌هۆی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تێلگرام ده‌سبه‌سه‌ركران و له‌لایه‌ن پۆلیسی فه‌تاوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكرا و پاشان بۆ گرتنگه‌كانی ئیتلاعات نێردران.
شایانی باسه كه ئه‌نساری له جانبازانی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراقه و له‌سه‌ر دانانی وتارێك سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پلاسكۆ ده‌سبه‌سه‌ركراوه.