دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان بە هۆی نەخۆشیەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو فاتمە کەدخودایی دایکی پێشمەرگەی شەهید حسێن ناسکی دوای تەمەنێک ژیان بە جەرگ سووتاویی و ئازاری بەژانی رۆڵەکوژراوی بەڵام بەسەرفەرازییەوە شەوی ڕابردوو بۆ هەتاهەتایە سەری نایەوە.
حسێن ناسکی کوڕی خاتوو فاتمە کەدخودایی لە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی لە کاتێکدا لە هێزی بەیان لە ریزی خەباتکارانی دێموکراتدا بوو کە لە شەڕو تێکهەڵچوونێکدا گیانی پێشکەش بە بارەگای ئازادی گەل ونیشتمانەکەی کرد و چووە ریزی نەمرانەوە.
کۆمیسیۆنی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پرسەو سەرەخۆشی کردن لە سەرجەم کەسوکاری خاتوو فاتمە کەدخودایی خۆی لە خەمیان بە بەشدار دەزانێ.