محه‌ممه‌دباقر نۆبه‌خت، سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌رنامه و بوودجه ڕایگه‌یاند كه تا سه‌ره‌تای مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ یارانه‌ی نزیك به ٥میلیۆن كه‌س له ئاستی ئێران‌دا بڕاوه كه داهاتییان له 3 میلیۆن تمه‌ن زیاتر بووه.
محه‌ممه‌دباقر له كۆبوونه‌وه‌ی ئاشكرای مه‌جلیس بۆ پێڕاگه‌یشتن به تێچووی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی یارانه‌كان كه دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ پێشنیاری نوێنه‌رێكی مه‌جلیس كرد كه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو كه یارانه‌ی سه‌دی ٢٠ دیكه‌ی خه‌ڵك تا سه‌ره‌تای ساڵی ٩٦ ببڕدرێ، تا مانگ و نیوێك له‌وه‌پێش یارانه‌ی نه‌غدیی ٤ میلیۆن و ٨٥٣ هه‌زار و ٣٨٦ كه‌سی دیكه به‌گشتی بڕاوه.
نۆبه‌ختی پێداگریی كرده‌وه كه یارانه‌ی كه‌سانێك ده‌بڕدرێ كه داهاتییان زیاتر له ٣ میلیۆن تمه‌ن بێ، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كان خوێندكار، نه‌خۆشی درێژخایه‌ن یان كرێچین، ئه‌گه‌ر یارانه‌ی نه‌غدییان لێ ببڕدرێ، تووشی قه‌یرانی ئابووری ده‌بنه‌وه.
یارانه‌كان له ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نەژاددا به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی تێچووی ئازادكردنی نرخی كاڵاكان و خه‌ده‌ماتی ده‌وڵه‌تی هاته‌كاریه‌وه و به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌درا كه داوایان كردبوو و ڕاسته‌وخۆ له داهاتی خۆیانه‌وه ده‌درا.
ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی باسی “ئامانجداركردنی پێدانی یارانه‌كانی” هێنایه‌گۆڕێ و ده‌وڵه‌تی ئه‌ركدار كرد ،كه بۆ قه‌ره‌بووی به‌شێك له كه‌سریی بوودجه یارانه‌ی كه‌سانێك كه داهات باشیان هه‌یه ببڕدرێ و بخرێته‌سه‌رر كه‌سریی بوودجه‌ی ساڵی ٩٤ و هه‌ر ئه‌و كات یارانه‌ی نه‌غدیی ٢٤ میلیۆن كه‌س بڕدرا.