کۆڵبەرێکی تازەلاو بەناوی کاروان ڕەشکە، تەمەن ١٧ساڵان بە هۆی مانەوەی لە نێو سەرماو سۆڵەوە گیانی لەدەستدا
بە پێی هەواڵی بڵاوکراوە لەسەرچاوە هەواڵدەرییەکان شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی رەشەممە دوای ئەوەی پۆلێک کۆڵبەر بە هۆی بەفروبۆرانی بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لە گەمارۆی بەفروسەرما دەمێنەوە لە ئاکامدا یەکێک لەوان پێشگەیشتن بە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت گیانی لەدەستدەدا.
شەوی ١٥ی رەشەممە خەڵکی گوندی بێورانی سەردەشت ئاگادار دەبنەوە کە چەند کۆڵبەر بە هۆی بەفرو کڕێوە لە شاخەکانی دووپەزەی سەردەشت رێگەی دەربازبوونیان نیەو ، فریایان دەکەون.
بەداخەوە یەکێک لەوان کە تازەلاوێكی خەڵکی ناوچەی سەردەشت بوو، پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
هەر لەم حەوتەیەدا لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان چەندین نموونەی تەقە لە کۆڵبەرانیش رووی داوە.
پرسی کۆڵبەری گەیشتووتە ئاستێک کە بڕیارە لێژنەیەک لە مەجلیسی شووڕای ئیسلامی بۆ تاوتوێ کردنی ئەو پرسە مرۆییە سەردانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بکەن.