ڕۆژی هه‌ینی له باشووری كوردستان، له شاری قه‌ڵادزێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سیاسی، ته‌شكیلاتی بۆ ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستان پێكهات.
دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی ١٣ی ڕه‌شه‌ممه، له یه‌كێك له هۆڵه‌كانی شاری قه‌ڵادزێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سیاسی، ته‌شكیلاتی بۆ ئه‌ندامانی حیزب له ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و بیتوێن پێكهات كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامانی حیزب تێیدا به‌شداربوون.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به خوله‌كێك بێده‌نگی ده‌ستی پێكرد و پاشان له‌لایه‌ن هاوڕێ حه‌سه‌ن قادرزاده، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی باسێكی تێروته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستا، ئێران، ناوچه و به‌گشتی و بەتایبەت هەلومەرجی کوردستان پێشكه‌ش كرد و له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا پێداگریی له‌سه‌ر نه‌خشه و پیلانی كۆماری ئیسلامیی ئێران کرد کە ئەمجارە له‌لایه‌ن چەند پارلمانتار لە پارلمانی عێراقه‌وه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی كرد.
هاوڕێ حەسەن قادرزادە بە خستنەبەرباسی هاوكێشە سیاسییەکان لە جیهان بەتایبەتی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە کوردیش دەگرێتەوە لەوبارەوە باسی لە ململانێی هێزە ناوچەیەکان و، هەروەها کێشەی مەزهەبی لەو ناوچەیە کرد و لەو پێوەندییەدا نەخشی پیلانگێڕی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە ناوچەکەدا خستە ڕوو.
هاورێ حەسەن قادرزادە ئەندامی دەفتەری سیاسیی حدک، لە سەر ستراتیژی بنەرەتیی کۆماری ئیسلامی لە ئاستی جیهان و بەتایبەتی لە ناوچەدا رایگەیاند ؛ کە کۆماری ئیسلامی هەر لەسەرەتای بەسەرکار هاتن و دەسەڵاتداریەتیی ئەو رێژیمە سیاسەتی ئاژاوەنانەوە لە وڵاتانی دەوروبەری گرتووتە پێش و هەمووکات لە ژێر ناوی هەناردەکردنی ئینقلاب بۆ دەرەوە هەوڵی دەستێوەردانی لە وڵاتانی دیکە داوە و هەمووکات پشتیوانی بەهێزی گرووپ و تاقمە تیرۆریستییەکان بووە.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی باسه‌كه‌یدا بە ئاوردانەوەیەک لە مێژووی خەباتی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ، باسی لە نەخش ودەوری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بزووتنەوەی گەلی کورد کرد ، کە لە هەلومەرج وقوناخە هەستیارەکاندا سەرەڕای هەموو بەربەست وئاستەنگەکان درێژەی بە خەباتی مافخوازانەی داوەو، لە مێژووی خۆیدا گەلێک شەهیدی بەنرخی پێشکەش بە بارەگای ئازادی و سەربەستی میللەتەکەی کردوە.
هاوڕێ حەسەن قادرزادە بە هەڵسەنگاندنی خەباتی حیزبی دێموکرات لە سەردەمی ئێستاکەدا، بەتایبەتی لە چەند ساڵی ڕابردوو، کە لەهەموو بوارێک چالاکیی وتێکۆشانی هەبووە لەو بارەوە رایگەیاند؛ لە چەند ساڵی ڕابردوودا حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەموو بوار و دەرفەتەکان وەکوو حزوور لە نێو خۆی وڵات تا پشتیوانی کردن لە جموجۆڵەکانی نێوخۆی وڵات کەڵکی وەرگرتووەو، لە داهاتووشدا بە پێی ئیمکانات وتوانا و هەلومەرجی پێویست، لە هەموو شێوازێک کەڵک وەردەگرێ، بۆ پێشخستنی حیزب وسەرخستنی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا لە سەر پرسی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان بۆ ئامادەبووان دواو، داوای له هاوڕێیانی به‌شداربوو كرد، كه هه‌ر كه‌س به‌پێی توانای خۆی، هه‌وڵ بۆ یه‌كگرتنه‌وه و یه‌كڕیزیی دێموكراته‌كان بدا.
له دوایین به‌شی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، به‌شداربووان به پرسیار و تێبینییه‌كانیان باسه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد و پاشان له‌لایه‌ن هاوڕێ قادرزاده‌وه وه‌ڵامیان درایه‌وه.