• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ڕاپۆرتی به‌شێک له‌ پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هۆی کۆماری ئیسلامی له‌ سێ مانگی به‌هاری ١٣٩٥ی هه‌تاوی‌دا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/03/05
جۆری بابەت: کوردستان

“ناوندمی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان” لە ڕاپۆرتی سێ مانگەی خۆی‌دا ١٢٠ حاڵەتی زبری پێشێلکرای مافی مرۆڤی لە رۆژهەڵاتی کوردستانی خستۆتە روو.
به‌ پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی به‌هاری ئه‌م ساڵدا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان لانیکەم ١١ کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ لەوان کوشتووە. هه‌ر به‌هۆی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی 2 کۆڵبه‌ری دیکه‌ی کورد به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی و سه‌کته‌ی دڵ، گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. لەو هێڕش و کۆمەڵکوژییەی کۆڵبەران و کاسبکارانی ناوچە سنوورییەکان‌‌دا ٤ که‌سیش بریندار بوون و وێرای کوشتنی ژمارەیەکی زۆر وڵاغی کاسبکاران دەستیان بەسەر سەدان میلیۆن تمەن باری کاسبکاران داگرتوە.

لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا ٩ زیندانیی کورد له‌ زیندانه‌کانی ئێران‌دا له‌ سێداره‌ دراون کە وه‌ک ناوه‌نده‌ ڕه‌سمییه‌کانی کۆماری ئیسلامی باسیان کردوه‌ ئه‌و که‌سانه‌ به‌ تۆمه‌تی کڕین و فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌دار دراون. تەقینەوەی مینی چێندراو لەلایەن کۆماری ئیسلامی لە وەرزی به‌هاری ئەمساڵیش‌دا لانیکه‌م ٩ قوربانیی لێکەوتەوە و هەر نەبێ 2 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە و ٦ کەسیش بریندار بوون. ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیش له‌ کوردستان له‌ ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی زاندراوە، لانیکه‌م ٨١ که‌سیان به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و هاوکاریکردنی حیزبه‌ کوردستانییه‌کان قۆڵبه‌ست کردوه‌. ژماره‌یه‌ک له‌و گیراوانه‌ تا کاتی دادگایی کردنیان به‌ بارمته‌ی قورس ئازاد کراون و لانیکه‌م ٢٤ که‌س له‌وانه‌ دوای به‌ ناو دادگایی کرانیان سزای لە ٣ مانگ زیندان‌ڕا تا ١٧ ساڵ زیندانیان به‌ سه‌ر دا سه‌پاوه‌ و سەرجەم ئەو ٢٤ کەسە بە ٩٩٤ مانگ زیندان مەحکووم کراون. هەروەها دوو زیندانیی سیاسیی کورد که‌ هه‌ر کام زیاتر له‌ ١٠ ساڵه‌ له‌ زیندان دا، یه‌کیان به‌ تاوانی نامه‌ نووسین بۆ ئه‌حمه‌د شه‌هید سزای 5 ساڵ و ئه‌وی دیکه‌یان به‌هۆی دروستکردنی په‌روه‌نده‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی دیکه‌ له‌ دژی سزای ١٠ ساڵ و سه‌رجه‌م ١٥ ساڵ سزای زیاده‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌. ده‌زگای دادی کۆماری ئیسلامی هه‌روه‌ها زیندانییه‌کی سیاسیی به‌ تۆمه‌تی چالاکیی ئه‌منیه‌تی دادگایی کردۆته‌وه‌ و سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاندوه‌.

سیاسه‌تی سه‌رکوتی کۆماری ئیسلامی له‌ حه‌وزه‌ی زانکۆ و قوتابخانەکانیش دا دژی کورد به‌رده‌وام بوه‌ و له‌ ماوه‌ی سێ مانگی به‌هاردا مامۆستایەکی زانکۆ به‌ بڕیاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان له‌ وانەبێژی بێبەش کراوه‌ و دوو خوێندکاری کورد به‌ بڕیاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان له‌ خوێندن بێبه‌ش کراون.
هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژی 26ی جۆزه‌ردان‌دا پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران که‌ بۆ کاری ڕێکخراوه‌یی و گرتنی کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵک سه‌ردانی گوندی قه‌ره‌سه‌قڵ له‌ ناوچه‌ی شنۆیان کردبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کرایه‌ سه‌ر. له‌و هێرشه‌ به‌ربڵاوه‌دا که‌ ته‌نانه‌ت وێرانیی به‌شێک له‌ گونده‌که‌ی لێکه‌وته‌وه‌، 6 که‌س به‌ناوه‌کانی کەماڵ خزری، محەممەدخالید پەیغامی، لوقمان شێخانی، جەماڵ ئیسماعیلی، سەلاح نادری و سەید عومەر حوسێنی شه‌هید بوون و ته‌نانه‌ت ته‌رمه‌کانیشیان به‌ بنه‌ماڵه‌کانیان نه‌درانه‌وه‌. شایانی باسه‌ ئه‌و ئامارانه‌ ته‌نیا به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه‌ ئاماده‌ کراوه‌ که‌ به‌ ده‌ستی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ گه‌یشتوون و ناو و نیشانیان به‌ روونی ئاشکرا کراون، ئه‌گینا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ قوربانیانی سیاسه‌تی توندو تیژی و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان زۆر له‌وه‌ زیاترن که‌ لێره‌دا ناویان هاتوه‌ و ئاماژه‌یان پێ کراوه‌.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist