فراكسیۆنی سوننی مه‌زهه‌بی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی مه‌جلیس، سه‌باره‌ت به بێڕێزیكردنی نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌د ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و داوایان له سه‌رۆكی مه‌جلیس كرد به‌خێرایی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته بكا.
به‌پێی ڕاپۆرتی موکریان، فراكسیونی نوێنه‌رانی سوننی مه‌زهه‌بی مه‌جلیس له نامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌ندامانه‌وه ئیمزا كراوه، داوایان له سه‌رۆكی مه‌جلیس كردوه كه به‌خێرایی له بێڕێزیكردنی جه‌واد كه‌ریمیی قودووسی، نوێنه‌ری مه‌جلیس شاری مەشهەد بكۆڵێته‌وه. هاوكات پێشنوێژی شاره سوننی مه‌زهه‌به‌كانی “ڕاسک و پیشامه‌گیش” سه‌باره‌ت به قسه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی نوێنه‌ری شاری مه‌شه‌هه‌د به توندی هه‌ڵوێستیان گرت و داوای لێپێچینه‌وه‌یان بۆ كردوه.
له‌و نامه‌یه‌دا هاتووه كه ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو وتاربیژی هەینی له شاری مه‌شهە‌د، جه‌واد كه‌ریمیی قودوسی، نوێنه‌ری ئه‌و شاره له وتارێكدا به دوور و درێژی به خراپترین شێوه بێڕێزی و تۆمه‌تی به گه‌وره‌كانی دین، خوله‌فای ڕاشدین و پیرۆزییه‌كانی سوننی مه‌زهه‌ب كرد.
له‌و نامه‌یه‌دا داوای له سه‌رۆكی مه‌جلیس كراوه كه له هه‌مبه‌ر بێڕێزیكردن به سوننی مه‌زهه‌به‌كان، لێپێچینه‌وه‌ی له نوێنه‌ری شاری مه‌شهە‌د بكرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی “مه‌وله‌وی فه‌زڵ ئه‌لڕه‌حمان كوهی”، پێشنوێژی شاری پیشامه‌گ گوتی له ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ب‌ێ‌ڕێزیی به سوننی مه‌زهه‌به‌كان كرد.
“مه‌وله‌وی فه‌زڵ ئه‌لڕه‌حمان كوهی” گوتی؛ له كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هه‌موو شتێك بۆ نوێنه‌ران و ته‌نانه‌ت بۆ په‌رستاره‌كانیش قانوونی سزا هه‌یه به‌ڵام بۆ بێڕێزیكردن به سوننی مه‌زهه‌به‌كان هیچ سزایه‌ك دیاری نه‌كراوه.
له لایه‌كی دیكه “عه‌بدولغفار نه‌قشبه‌ندی، پێشنوێژی كاتیی شاری “ڕاسك”یش له هه‌مبه‌ر بێڕێزییه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی شیعه‌كان به سوننی مه‌زهه‌به‌كانی گوتی، كه‌سێك بێڕێزی به سوننی مه‌زهه‌به‌كان بكا و به “مه‌نافێقیان” ده‌زانێ، قورئانی قه‌بووڵ نییه و باوه‌ڕه‌ی به حه‌دیس و مێژووش نییه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له شاری بانه له دوو مزگه‌وتی مه‌لاكه‌ریم موده‌ره‌سی و مه‌لا ساڵه‌ی ده‌مامه‌ی نه‌یانهێشتووه نوێژی هه‌ینی به‌ڕێوه بچێ و مامۆستایه‌كیشیان به ناوه‌ی عه‌بدولباقی سه‌عید ده‌سبه‌سه‌ركردوه.