شارەداری شاری بانە، بە بیانووی خاوێن کردنی شەقامەکان، هێرشی کردە سەر سێ چەرخەو داشقەی دەسفروشانی بێدەرەتان و دەستمایەی بژیوی چینی دەسکورتی، دەسفرۆشانی تاڵان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری “کوردستان وکورد” لە شاری بانە، لە ئێوارەی هەینی بەملاوە شارەداری و ئەکیپی “سەدی معبد” بە توندترین شێوە هێرشیان کردوە سەر دەسفرۆشانی سەرشەقام و، وێڕای ئەزیەت وئازاریان ، کەلوپەلی دەسفرۆشانیان بە لۆدێر بار کردوە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە شارەکانی کوردستان بەتایبەتی لە شارەکانی سەرسنوور، بەهۆی هەبوونی نیگای ئەمنیەتی بەوناوچانە، ئابووریی وپیشەسازیی لەوناوچانەدا گەشەی بەخۆی نەبینیوەو، خەڵكێکی زۆر بەناچاری، یان پەنادەبەن بۆ کۆڵبەری یان لە قەراخی شەقامەکاندا دەسفرۆشی ، کە هەردوو ئەمانە تەنیا ڕێگەچارەی دابینکردنی بژێوی ژیانی بەشێک لە خەڵکی هەژارو بێدەرەتانی کوردستانە ، کە لەگەڵ کۆسپ و گرفتی زۆریش رووبەڕوو دەبنەوە.