كاربه‌ده‌ستانی وڵاتی به‌حره‌ین تۆڕێكی دیكه‌ی تیرۆریستیی ٤٥ كه‌سی كماری ئیسلامیی ئێرانیان له وڵاته‌كه‌ی خۆیان ئاشكرا كرد.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تیی وڵاتی به‌حره‌ین ڕایانگه‌یاند كه له عه‌مه‌لیاتێكدا تۆڕێكی تیرۆریستیی ٤٥ كه‌سیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و وڵاته ئاشكرا كرد و ٢٥ كه‌سیان له جێیدا گرت، به‌پێی دانپێدانانه‌كانی ئه‌و گرووپه، ١٧ كه‌سی دیكه كه شه‌شیان هێرشی تیرۆریستییان ئه‌نجام داوه و به هاوئاهه‌نگیی كۆماری ئیسلامیی ئێران گه‌ڵاڵه‌ی تیرۆر و كوشتنی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی به‌حره‌ینیان داڕشتووه.
كاربه‌ده‌ستانی ئهمنهیتیی به‌حره‌ین ڕایانگه‌یاند كه له‌و عه‌مه‌لیاته‌دا بڕێكیان چه‌كوچۆڵ، ماده‌ی ته‌قینه‌وه و ته‌قه‌مه‌نییان له ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه گرتووه.