ئەمساڵ لە بەرەبەری رۆژی جیهانیی زمانی دایک، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوازی مەدەنییانەو جۆراجۆر پێشوازییان لەو بۆنە جیهانییە کردو، مافی نەتەوەییە خۆیانیان کە ساڵانێکە پێشێلکراوە وەبیری بەرپرسان هێنایەوە
بە پێی هەواڵی بڵاوکراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە درێژەی داواکاری مافی خوێندن و نووسین بە زمانی دایک ، لە شاری روانسەر لە پارێزگای کرماشان لە شوێنێکی بەڕجاو و، گەشتیاری ئەوشارەدا، کەمپەینێک بۆ کۆکردنەوەی واژۆ ڕێکخرا.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە خەڵکێکی زۆر لە شاری روانسەر بە تۆمار کردنی ناوی خۆیان داواکاری مافی خوێندن ونووسین بە زمانی دایک، کە شووناسی نەتەوەییە، بوون.
شایانی باسە ئەمساڵ لە گەروەی کەمپینی ئەسڵی ١٥ پتر لە ٣٠٠٠کەس لە چین وتوێژەکانی خەڵکی کوردستان بەشدارییان کردو خوازیاری جێبەجێ کردنی ماددەی١٥ لە یاسای بنەرەتیی ئێران بوون.