ده‌نگی چینی چه‌ساوه‌ی کۆڵبه‌ران و، کاره‌ساتی شه‌وی یه‌لدای خوێناویی دێموکرات، گه‌یشته سه‌ر میزی کۆنگره‌ی ئینتیڕناسیۆناڵ سۆسیالست.
له 25مین کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی گه‌وره رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ئینتێڕناسیۆناڵ سۆسیالیست‌دا، که له رۆژی پێنجشه‌ممه ڕیکه‌وتی 12ی ره‌شه‌ممه له وڵاتی کۆلۆمبیا ده‌ستی به‌کاره‌کانی خۆی کردوه، هیئهتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی خالید عه‌زیزی و به هاوڕێیه‌تی مەولوود سوارە نوێنەری حیزب لە “ئێس ئای” و کامەران باڵنوور نوێنەری حیزب لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشداری ئەو کۆنگرەیەن.
هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان له درێژه‌ی چالاکییه‌کانی خۆیاندا له یه‌که‌مین رۆژی ئه‌و کۆنگره‌یه به‌بڵاو کردنه‌وه‌ی تراکت و، وێنه‌ی پێوه‌ندیدار، به ته‌قینه‌وه‌کانی شه‌وی یه‌لدای به‌رده‌م قه‌ڵای دێموکرات و، تیرۆرکردنی پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حیزبه به ده‌ستی کۆماری ئیسلامیی ئێڕان، ڕه‌وایی خه‌باتی حیزبی دێموکراتی کوردستان”یان به گوێ به‌شداربووان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێکخراوی جیهانیی ئینتیڕناسیۆنال سوسالیست گه‌یاند.
هه‌روه‌ها هاوڕێ مه‌ولوود سواره نوێنه‌ری حیزب له “ئیس ئای” به‌بڵاو کردنه‌وه‌ی ده‌یان پۆستێری تایبه‌ت به چینی مافخوراو و، هه‌ژاری کۆڵبه‌ران و، باس کردن و روونکردنه‌وه‌ی پرسی کۆڵبه‌ری بۆ به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌ران و مێوانانی ئه‌وه کۆنگره‌یه، هه‌وڵی دا ده‌نگی کپ کراوی کۆڵبه‌رانی کورد له ئاستی جیهاندا ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستان به هه‌ستێکی به‌رپرسانه‌وه به‌رانبه‌ر به کێشه‌و گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له هه‌موو ده‌رفه‌تێک که‌ڵک وه‌رده‌گرێ بۆ خستنه‌به‌رباسی پرسه گرینگه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی له کۆڕوکۆبوونه‌وه نێونه‌ته‌وییه‌کاندا.