رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی بەرانبەر بە ١٢ی ڕەشەممەی ٩٥ی هەتاوی کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی بە کاتی باشووری ئەمریکا ٢٥مین کۆنگرەی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست لە وڵاتی کۆلۆمبیا دەستیبەکارەکانی کرد.
هاوڕێ “مەولوود سوارە” نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیۆنالی سۆسیالیست ، ئاگاداری کردینەوە کە ئەم کۆنگرەیە سێ رۆژ دەخایەنێ واتە رۆژانی ٢ و ٣ و ٤ی مارس بەردەوام دەبێ.
نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بە یاوەری هەیئەتێکی حیزب بەشداریی ئەو کۆنگرەیەن.
ناوەندی هەواڵی کوردستان وکورد هەوڵ دەدا لە راپۆرتەکانی دیکەدا، زانیاریی زیاتر لەو پێوەندیەدا بخاتە بەدیدەی خوێنەرانی ئازیز