بە پێی هەواڵی گەیشتوو رۆژی چوارشەممە ١١ی رەشەممەی ٩٥ی هەتاوی “فەرهاد ئاژیراک”، کە بە نیشتماندۆستی و خەمخۆری گەلەکەی ناسراوبوو، لە ئاوایی دێموکرات پەروەری تەنگیسەری سەر بەشاری سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو لەماوەی ژیانیدا هیچ کات لە پشتیوانی کردن و هاوکاری کردنی پێشمەرگەکانی دێموکرات دەریغی نەکرد و، هەمووکات وەک پەناو داڵدەیەک بووە بۆ حەسانەوەی پێشمەرگەو تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و،بە هۆی هەستی نەتەوایەتی لەنێو خەڵکی ناوچەی تەنگیسەر جێگای رێزوحورمەت بوو.
کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵەو سەرجەم بنەماڵەی کاک فەرهاد ئاژیراک و هەموو خەڵکی دێموکراتویستی تەنگیسەر، خۆێ لە خەم وپەژارەیان بە شەریک وبەشدار دەزانێ.