فه‌رهاد مه‌له‌كی، چالاكی مه‌ده‌نیی كورد پاش چه‌ند ڕۆژ ده‌سبه‌سه‌ركران بۆ گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سه‌قز گواسترایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ، فه‌رهاد مه‌له‌كی، ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز به تۆمه‌تی لایه‌نگریی له یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئهومنیهتییهكانهوه ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو ڕۆژی ڕابردوو بۆ گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌و شاری گواسترایه‌وه.
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییانی كورد، دوو برا به ناوه‌كانی جه‌عفه‌ر و ئیبراهیم عه‌لیپوور خه‌ڵكی ئاوایی لیلانهی سه‌ربه شاری ڕه‌به‌ت هاوكات له ماڵی باوكیان ده‌سبه‌سه‌ركراون و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراونه‌ته‌وه.
شایانی باسه ئه‌و دوو برایه له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه تۆمه‌تی هاوكاریكردنی حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری ڕێژیمیان وه‌پاڵ دراوه له حاڵێكدایه كه هێزه‌كانی سپای پاسداران خوشكی ئه‌و كوڕه‌یان بۆ حیزبی كرێكارانی كوردستان ناردون و پاش ماوه‌یه‌ك گێرو كێشه ئه‌و جه‌عفه‌ر و ئیبراهیم ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێن