محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری به‌ندكراوی سیاسیی كورد له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج ماوه‌یه‌كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنێ و ده‌زگای قه‌زای له ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه خۆ ده‌پارێزێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه ماوه‌ی ٢٣ ساڵه به بێ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی له زیندان دایه به هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و دیسكی پشت ده‌ناڵێنی كاربه‌ده‌ستانی زیندان و ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆیان ده‌پارێزن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و به‌ندكراوه نه‌خۆشه ڕایگه‌یاند كه به‌پێی بڕیاری پزیشكی پسپۆڕ ناوبراو پێویستیی خێرای به دوكتور هه‌یه و ده‌بێ له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێ به‌ڵام تا ئێستا كاربه‌ده‌ستانی زیندان و به تایبه‌تی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئیزنی ئه‌وه نادا كه ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه بچێ.
هه‌روه‌ها چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش دادستانی گشتیی دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ ئازادكرانی به مه‌رجی ناوبراو كردبوو.
پێویست به ئاماژه‌یه كه محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری كوڕی حه‌مدوڵا له دایكبووی ساڵی ١٣٥٠، له ساڵی ١٣٧٣ له شاری بۆكان به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر و له دادگایه‌كی نمایشیدا حوكمی ئێعدام بۆ بڕایه‌وه و پاشان له دادگای پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌ی ناوبراو حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایه كه‌م كرایه‌وه.
نه‌زه‌ری سه‌ره‌ڕای خراپبوونی بارودۆخی ته‌ندروستیی تا ئێستا نه‌یتوانیوه بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بكا و ئێستا بۆ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج دوور خراوه‌ته‌وه و ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی تێپه‌ڕ ده‌كا.