حیزبە رۆژهەڵاتییەکان بەرانبەر بە هه‌وڵی هێندێك په‌رله‌مانتاری عیراقی بە کۆدەنگییەوە هەڵوێستیان گرت.
حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ نیازی په‌سند کردنی پرۆژە یاسایه‌ک له پارلمانی عیراق به‌دژی حیزبه کوردییه‌کانی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی هەڵوێستیان گرت و لەوبارەوە لێژنەیەکی هاوبەشیان پێکهێنا.
رۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ به‌رامبه‌ر به ١ ی مارسی ٢٠١٧ شه‌ش لایەنی سیاسیی رۆژهەڵاتی کورستان پێکه‌وه کۆبوونه‌وه. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که تایبه‌ت بوو به تاوتوێ کردنی نیازی هێندێک له په‌رله‌مانتارانی عیراقی به‌تایبه‌تی له فراکسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ په‌سند کردنی پرۆژه یاسایه‌ک بۆ ده‌رکردنی پارته سیاسییه‌کانی کوردی رۆژهه‌ڵات،
شه‌ش لایه‌نی سیاسیی رۆژهه‌ڵات بریتی له حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، حدکا، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه- رێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران لە بارەگای ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆبوونه‌وه.
هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی هاوڕێ ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده جێگری سکرتێری گشتیی حیزب به‌شداری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوو.
ڕیبەرانی حیزبەرۆژهەڵاتییەکان لەسەر ئەو باوەڕەن کە کۆماری ئیسلامی لە پشتی ئەو پرۆژەیهیه و دەیانهەوێ دیسانەکە لە خاکی عێراق ئەزموونی تاڵی” سازمانی موجاهدینی خەڵق” دووپات بکەنەوە بۆ ئەم مەبەستەش چەند نوێنەر لە پارلمانی عێراق لە هەوڵدان کە پرۆژه یاسایه‌ک مه‌تره‌ح بکه‌ن به مه‌به‌ستی چه‌ک کردن و ده‌رکردنی حیزبە رۆژهەڵاتییەکان لە خاکی هەرێمی کوردستان.
پاش باس و خواسێكی به‌نێوه‌رۆک و به به‌رهه‌م سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستا که پێویستیی هاوفکری و هه‌ماهه‌نگی و هاوخه‌باتیی پارته سیاسییه‌کانی له هه‌موو کاتێک زیاتر به‌رجه‌سته کردۆته‌وه، شه‌ش لایه‌نی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌که‌ی نێو په‌رله‌مانی عیراق به دژی هێزه‌کانی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئه‌و پیلانه و رێكاره‌کانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێک که‌وتن.
لە کۆتایی ئەو دانیشتنەدا شه‌ش لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌ڵاڵه‌یه‌كی کاریی نووسراو بڕیاریان دا لێژنەیەکی هاوبەش پێک بێنن بە مەبەستی ئاگادارکردنه‌وه‌ی بیروڕای گشتی و له‌قاودانی ئه‌و پیلانه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌لای لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی وه‌ک فراکسیۆنه‌کانی کورد له په‌رله‌مانی عیراق، حکومه‌ت و پارته سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌رایه‌تییه دیپڵۆماسییه‌کانی وڵاتانی ده‌ره‌وه.
پاش کۆتایی هاتنی دانیشتنه‌که شه‌ش لایه‌نی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له پرێس کۆنفرانسێکدا ئامانج و ئاکامی کۆبوونه‌وه‌که‌یان بۆ مێدیاکان راگه‌یاند. به‌پێی وته‌کانی نێو ئه‌م کۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه شه‌ش لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و باوه‌ڕه‌دان کە ئەو پرۆژەیە بە دڵنیاییەوە پیلانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە لە دژی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان که هه‌م به مه‌به‌ستی فشارخستنه‌سه‌ر هێزه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵات و هه‌م بەمەبەستی ناکۆکی خستنه نێو حیزبە رۆژهەڵاتییەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتۆتە ئاراوە. لە لایەکی دیکەشه‌وه ئەم دەستێوەردانە له‌ڕاستیدا به مانای پێشێلکردنی سەروەریی دەوڵەتی عێراق و هەرێمی کوردستانە لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.
نوێنەرانی حیزبە رۆژهەڵاتییەکان هه‌روه‌ها ڕایانگەیاند که هەوڵی ئه‌وان بۆ ئه‌وه ده‌بێ کە ئەو پیشنیارە که هیچ پاساوێكی یاسایی هه‌ڵناگرێ و ته‌نیا پرۆژه‌یه‌کی سیاسییه وه‌ک پڕۆژه یاسا نه په‌سند بکرێ و نه ته‌نانه‌ت به فه‌رمی بخرێته نێو ده‌ستووری کاری پارلمانی عیراقیشه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که بواری جێبه‌جێکردنیشی ره‌نگه زۆر لاواز بێ.