دوای بڵاو بوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە کوتلەی دەوڵەتی یاسا بە نیازن بۆ قەدەغە کردنی حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە خاکی هەرێمی کوردستان دا، پڕۆژە یاسایەکە بەرنە پارلەمانی عێراق و بیخەنە دەنگدانەوە، حیزب و ڕیکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەولەکانی خۆیان بۆ لەقاودانی ئەو پیلانە نوێیەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خستووەتە گەڕ و لە دوایین کۆبوونەوەیان دا کە لە بنکەی دەفتەری سیاسی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕێکیان خست کومیتەیەکی هاوبەشیان بۆ بەگژاچوونەوەی ئەو پیلانەی کوتلەی دەولەتی یاسا پێک هێناوە.
بۆ زیاتر تیشک خستنە سەر دوایین کۆبوونەوەی ئەو حیزبانە و بەرنامە و پلانی داهاتوویان، بەڕێزان دکتۆر ئاسۆ حەسەنزادە جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان و کاک براییم عەلیزادە سکرتێری گشتی کۆمەلە- ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کمۆنیستی ئێران لە بەرنامەی ڕووداوی ڕۆژی تەلەفزیۆنی ڕووداو دا بەشدارییان کرد.
لێرەوە ئەو بەرنامەیە ببینن