موحسێن ڕه‌زایی، گه‌وه‌ره سه‌ركرده‌ی سپای پاسداران ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران مه‌ترسیی جیددی له‌سه‌ره.
موحسێن ڕه‌زایی، فه‌رمانده‌ی پێشووی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دانی به‌وه‌دانا كه گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌یی وه‌ك بۆمبێك له ئێران له حاڵی ته‌قینه‌وه دایه و ئه‌گه‌ر به‌خێرایی هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵنه‌هێننه‌وه له‌وانه‌یه كۆماری ئیسلامیی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شێنێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ فه‌رانسه، سكرتێری گشتیی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕێژیم له حاڵێكدا ئه‌و قسانه‌ی له شاری “لنجان” ده‌كرد كه هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له 4 وڵاتی سه‌ره‌كیی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا له حاڵی شه‌ردان و كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی وریاكرده‌وه كه ده‌بێ ئاوڕیچكیش له نێوخۆی ئێران بدینه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ركه‌وتوو بووین.
ناوبراو پشتڕاستی كرده‌وه “كه ڕوو به ده‌ره‌وه زۆر به‌هێزین به‌ڵام له نێو خۆماندا خه‌ریكه بڕووخێین.”
ڕه‌زایی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، له سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌كانیشدا زۆر به‌هێز بووین به‌ڵام له نێوماندا تێكشكاین. ئێستاش گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌یی و لادان له نێوخۆی وڵات‌دا وه‌ك بۆمبێك له حاڵ ته‌قینه‌وه دایه و ده‌بێ به‌ره‌نگاری بینه‌وه و به‌خێریی ئه‌و بۆمبه پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه به گیروگرفته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كرد و گوتی وشكبوونی گۆل و ده‌ریاكان و هه‌روه‌ها ژینگه‌پارێزیی به تایبه‌ت له خوزستان هه‌موو بۆ ناكارامه‌یی وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه و گه‌نده‌ڵیشی بۆ مه‌ترسیی دووهه‌م زانی و گوتی خه‌ریكه نێوخۆی ئێران به‌تاڵ ده‌كاته‌وه و قه‌یرانی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.