به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه‌ی دێهلۆران 2 كه‌س كوژرا و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی ڕابردوو له نزیك ئاوایی جلیزی خوارووی سه‌ربه شاری دێهلۆران لە پارێزگای ئیلام دوو لاوی ته‌مه‌ن ٣٢ و ١٨ ساڵ له سنووری عێراق به هۆی مینی چێندراوی كۆماری ئیسلامیی ئێران كوژران و برینداربوون.
مه‌جید نادری به‌خشداری موسیان، وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ڕوودانی ئه‌و هه‌واڵه له ناوچه‌ی ئیلام گوتی، ئه‌و دوو برا خه‌ڵكی ئاوایی جلیزی خواروو به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د و ئه‌حمه‌د تەبەری به هۆی مینی به‌جێماوی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق تووشه ئه‌و ڕووداوه هاتوون.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، له‌و ڕووداوه‌دا محه‌ممه‌د تەبەری به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین لاقێكی ده‌په‌ڕی و ئه‌حمه‌د تەبەریش له جێ‌دا ده‌مرێ.
شایانی باسه كه له ماوه‌ی دوو حه‌وتووی ڕابردوودا چه‌ندین جار له پارێزگای ئیلام مین ته‌قیوه‌ته‌وه و قوربانیی گرتووه.











