ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی بێهداشت و ده‌رمانی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی، فرۆشتنی گورچیله به ٢٠تا٣٠ میلیۆن تمه‌ن خراپ نییه و ژیانی ده‌گۆڕێ.
كڕین و فرۆشتنی گورچیله به هۆی هه‌ژاریی له ئێرانی كۆماری ئیسلامی‌دا بۆته باو و خه‌ڵكانی هه‌ژار و ده‌سته‌نگ بۆ بژیوی ژیانیان ناچارن گورچیله كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی له‌شی خۆیه‌تی بفرۆشێ و ژیانی ڕۆژانه‌ی پێتێپه‌ڕ بكا و له نزیك نه‌خۆشخانه‌كانی شاره گه‌وره‌كان له‌سه‌ر دیواره‌كان نووسراوه ” گوچیله‌یه‌ك به جۆره‌كانی جیاجیاكانی خوێن به ژماره ته‌له‌فوونی دیاریكراو ده‌فرۆشترێ.”
له وڵاتێك کە خه‌ڵكه‌كه به‌هۆی فرۆشتنی ئه‌ندامانی له‌شیان ژیان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن ده‌بێ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته چه‌نده به‌و خه‌ڵكه ڕاگه‌یشتبێن و داخوا ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات بۆخۆشیان ئاماده یه‌كێك له گورچیله‌كانی خۆیان له پێناو بژیوی ژیاندا بفرۆشن؟!
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیس گوتی، پێوه‌ندكردنی گورچیله‌ی كه‌سێكی زیندوو بۆ كه‌سێكی دیكه به باش ده‌زانێ و بە وەبیر هێنانەوەی ناوەزدکردنی ساڵی ٩٥ی هەتاوی بە ساڵی “ئابووریی خٶراگریی” لە لایەن رێبەری نیزام ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ده‌ڵێ، “دیالیزكردن” ی نەخۆشانی گورچیلە ، تێچووی زیاتر و كه‌لوپه‌لی پزیشكیش زۆر گرانه و باشتر وایه گورچیله له كه‌سێكی دیكه بكڕدرێ و هه‌رزانتر ده‌كه‌وێ.
پێوه‌ندی گورچیله پاش چه‌ند ساڵ له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی كه گورچیله‌كه‌ی پێده‌درێ تووشی گیروگرفت بێ یان به واتایه‌كی دیكه له‌شی ئه‌و كه‌سه ئه‌و گورچیله‌یه هه‌ڵناگرێ و تووشی كۆمه‌ڵێك حه‌ساسییه‌ت ده‌بێ و پاش ماوه‌یه‌ك نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و له ئاكامدا ده‌مرێ.
حوسێنعه‌لی شه‌هریاری، ئه‌ندامی كومیسیۆنی بێهداشت و ده‌رمانی مه‌جلیس ده‌ڵێ: هیچ كێشه‌یه‌ك نییه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له بواری ئابوورییه‌وه هه‌ژاره و ژیانی ناله‌باره با گورچیله‌یه‌كی به ٢٠ بۆ ٣٠ میلیۆن بفرۆشێ و ژیانی باش ده‌بێ و نه ته‌نیا ده‌وڵه‌ت پێش به‌و دیارده‌یه ناگیردرێ به‌ڵكوو “دیاری ئیسار”یشیان پێده‌به‌خشرێ.