بەشێک لە کرێکاران و پێرسیۆنێلی بەندوای قوچم، لە باشووری شاری دێولان بە هۆی وەداو کەوتنی مووچەکانیان دەستیان لە کار کێشاوە.
بە پێی هەواڵی بڵاوکراو لە هەواڵدەریی موکریان بەشێکی بەرچاو لە کرێکاران و کارمەندانی بەندوای تازە سازکراوی گوندی قوچم لە ناوچەی لەیلاخ، بەهۆی دواکەوتنی ٩مانگ مووچە وحەقدەست، لە بەر دەم بینای بەڕێوەبەری ئەو بەنداوە مانگرتنیان کرد و تائێستاش لەو باروە هیچ وەلامێکیان وەرنەگرتووە.
شایانی باسە بەنداوەکان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کە زۆربەیان لە دەوڵەتی ئەحمەدنەژاد ساز کران سیاسەتێکی بەپەلە و نازانستییانە بوو سەبارەت بە سەرچاوە ئاوییەکانی کوردستان و قازانجی ئەوتۆی بۆ خەڵکی کوردستان لە کەرتی کشتوکاڵ نەبووە.
وەک ئەوەی مالپەڕی ژینگەوان لەقاوی دا، مەبەستی سەرەکیی لە ساز کردنی بەنداوەکانی کوردستان . گواستنەوەی ئاوی کوردستانە بۆ ناوجەکانی دیکەی ئێران.











