فەرزانەی جەلالی چالاکی مەدەنی و هەڵسووڕی بواری ژنان و منداڵان کە رۆژی ٦ی رەشەممە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکراوە، دوای دوو رۆژ لە ناروونیی چارەنووسی رۆژی یەکشەممە ٨ی رەشەممە لە پێوەندییەکی تیلفۆنی ڕایگەیاندوە کە لە گرتووخانەی ئیتلاعات لە مەیدان نەفتی کرماشان ڕاگیراوە.
فەرزانە جەلالی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ئیسلامیی زانکۆی تاران بەهۆی چالاکیی سیاسی و خوێندکاری، سەرەڕای ئەوەی ڕوتبەی 6ی کارناسیی باڵای هێنابۆوە، لەدرێژەدان بە خویندن بێبەش کرا.
ناوبرا چەند ساڵێکە لە بواری چالاکیی مافی ژنان و منداڵاندا درێژەی بە تێکۆشان دا و یەکێک لەو کەسانەیە بەدواداچونی زۆری بۆ منداڵانی سووتاوی شێناوی کرد.
یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی فەرزانە بڵاوکردەوە کە سەرەڕای ئەوە کە پارێزەرێک قەبووڵی کردوە ببێتە پارێزەری پەروەندەی فەرزانەی جەلالی بەڵام ناوەندی قەزایی کرماشان بە بیانووی جۆراجۆر، ئەو داواکارییەیان ڕەت کردووتەوە و هەروەها رێگەی چاوپێکەتنیان بە بنەماڵەکەشی نەداوە، گوایە فەرزانەی جەلالی بە تاوانی هەوڵدان بە دژی ئاسایشی نیشتمانیی دەسبەسەر کراوە و، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە دۆخی سڵامەتی ئەو ژنە چالاکە باش نیە .
شایانی باسە ناوبراو پێش بێبەش کردنی لە درێژەدان بە خوێندن بە هۆکاری چالاکیی سیاسی ومەدەنی لە شاری تاران بۆ ماوەی ساڵێک بەرپرسی رۆژنامەی “سوبح” ی زانکۆی تاران بوو.
هەروەها لە بۆ وەشان کردنی کارەساتی قوتابخانە “شیناوێ” و پاڵپشتی کردن لە ژنانی مەریوانی سەبارەت بە نارەزایەتی دەربڕینیان، چەندین نموونەی تێکۆشانی مەدەنی ، ئەو ژنە چالاکەیە کە ئێستا لە بەندیخانە دایە











