سینەماکارانی کوردستانی لە یازدەیەمین فستیڤاڵی نیو نەتەوەیی فیلمە ١٠٠ چرکەیەکان درەوشانەوەو سەرکەوتنیان بە دەست هێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی “جامی زێڕین” دەرهێنەران و سینەماکارانی کورد لەو فستیڤاڵەدا سەرکەوتنیان بە دەست هێناو ، یەکێک لە دەرهێنەرە کوردەکان خەڵاتەکەی خۆی پێشکەش بە کۆڵبەرانی کورد کرد و، بەوشێوەیە، سەبارەت بە کارەساتی کۆڵبەر کوژی و پرسی کۆڵبەری هەڵوێستی گرت.
لە یازدەیەمین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمە ١٠٠چرکەییەکان کە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە شاری تاران بەڕێوەچوو خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمینتی بە دەرهێنەری کورد محەممەد فەرجزادە بەخشرا و ناوبرایش بە شێوەی نمادین خەڵاتەکی پێشکەش بە کۆڵبەرانی کورد و ئاگرکوژێنەرانی رووداوی پلاسکۆ کرد.
هەروەها دەرهێنەرێکی دیکەی کورد بە ناوی ئومێد فەرجوەند خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەیی، لە بەشی کێبەرکێی نەتەوەیی ئەو فستیڤاڵە بە دەست هێنا.
ئازەر مەنسووری سینەماکاری دیکەی کوردستان، لە بەشی ئەنیمەیشن، پلەی یەکەمی باشترین ئەنیمەیشنی بۆ خۆی تۆمار کرد.
بەم شێوەیە هونەرمەندانی کورد لە کۆی خەڵاتەکانی ئەو فستیڤالەدا خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەیی لە سێ بواری جیاجیادا بە دەست هێنا











