بە بڵاوبوونەوەی خۆپاڵاوتنی حەسەن روحانی بۆ هەڵبژارندەکانی سەرۆککۆماری ، باڵەکانی نیزام، کەوتوونەتە کێبەرکێی کردن.
حەسەن روحانی لە یەکەم هەڵوێستی بەرانبەر رەخنەگرانی گەڵالەی “بەرجام” بە شکست خواردو دەزانن، لەو پێوەندییەدا گوتی؛
زۆرکەس لەم وڵاتە حەزیان بە تەعامول کردن لە گەڵ دنیای دەرەوە نیە، بەڵکوو پێیان خوشە هەمووکات دژایەتی دنیای دەرەوە بکەن ئەڵبەتە قازانجی خۆیان لە دژایەتی و شەڕئەنگیزی دەبین.
رووی قسەی روحانی لە باندی سەر بەڕیبەری نیزام بوو کە لەگەڵ هەرچەشنە دانوستان لە گەڵ وڵاتانی رۆژائاوایی بە تایبەتی ئەمریکا دژایەتی دەکەن.
دوای ئەوەی کە بە فەرمانی خامنەیی ئەحمەدنەژاد پاشەکشەی پێکرا لە حەوتووی ڕابردوودا چەند کەس لە کەسانی نزیک بە مەحموود ئەحمەدینەژاد رایانگەیاند کە بەشداری کێبەرکێی هەڵبژاردنەکان دەکەن، کەسانێک وەکوو حەمید بقایی،جیگری بەڕێوەبەری سەرۆک کۆماری لە دەوڵەتی ئەحمەدی نەژاد و رۆستەم قاسمی وەزیری نەوتی دەوڵەتی پێشوو.
کارناسانی سیاسی باس لەوە دەکەن کە مردنی رەفسەنجانی لە سەر هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٩٦ی هەتاوی کاریگەریی دەبێ.
لە لایەک دیکەش بە پێی نەریتی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە ئێران، ئەگەری سەرکەوتنی دووبارەی حەسەن روحانی زیاترە و، رەخنەگرانی دەوڵەتی روحانیش، پێیان وایە کە بە هۆی ناکارامەیی روحانی و جێبەجی نەکردنی زۆرێک لە وادە وبەڵێنەکانی و، پەرەستاندنی قەیرانی ئابووریی ، رەنگە ئەمجارە رێژەی دەنگەکانی روحانی دابەزێت.
بەشێک لە بناژۆخوازان لە ژێر ناوی “بەرەی پایداری” بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئیبراهیم رئیسی لە گەڵ یەکێک لە فەرماندەکانی سپای قودس، پاڵپشتی یان لە ناوبرا کرد.
شرۆڤەکاران بانگهێشت کردنی ئیبراهیم رئیسی بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکان بەدەر لە ئاکامەکەی ،بۆ هەوڵی باڵی بناژۆخواز دەگەڕنەوە کە مەلاکان ، لەبەرەی پێشەوەی کێبەرکێیە سیاسییەکان بمێنەوە.
هەروەها هەبوونی کێشە نێوخۆییەکان و زیاتر لە دروشم مانەوەی قسەکانی روحانی، هێندێک کەس لەسەر ئەو باوەڕەن کە لە ئەگەری هەبوونی پاڵێوەرێکی ئابووری زان و ناسراو ، ئیتر قفڵی قەیرانەکانی نیزام، پێویستی بە کلیلەکانی روحانی نیە.