سەید ئەحمەدی حوسێنی ناسراو بە سەید ئەحمەدی پاشبەردی کوڕی سەید حەکیم ڕۆژی یەک شەممە ٢٦ ـ ٠٢ ـ ٢٠١٧ بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە بوو پێشەنگ و دواتریش وەک پێشمەرگە و سەردەستە و فەرماندە لک لە هێزی مینەشەم و زمزیران خزمەتی کردووە و لە ماوەی پێشمەرگایەتی دا لە سەر دەستی ناوبراو زۆر عەمەلیاتی گەورە و بچووک بەڕیوە چوون و بۆ خۆشی دوو جار لە بەرەکانی شەردا بە تووندی بریندار ببوو و لە ئاکامیش دا یەکێک لە دەستەکانی تا رادەیەک لە کار کەوت بوو، ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی ناوبراو وازی لە پێشمەرگایەتی هێنا و گەڕایەوە سەر ژیانی ئاسایی.
بەڵام وەک کەسێکی بە ئەمەگ هەروا دڵسۆز بە گەل و نیشتمان مایەوە و تەنانەت داواکارییەکانی رژێمی هەموو پشت گوێ خستن و نەبوو بە داردەستی رژێم و تا دوایین چرکەی ژیانی بە ڕیبازی پێشەوا قازی وەفادار مایەوە
کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن بە بۆنەی کۆچیدوایی فەرماندەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسو کار و سەرجەم خۆشەویستانی دەکا و بە رێزەوە یادی خزمەتەکانی بە حیزبی دێموکرات دەکاتەوە.











