لە درێژەی کاری کۆنگرەی سۆسیالیست ئینترناسیۆنالی ژنان یەکشەمە ٢٦ی فەورییە کات ژمێر ٩ی بەیانی بە وتەکانی خانم ئارلێس کاسادۆ سێناتۆری کۆماریخوازانی کۆلومبیا و سەرۆکی کۆمیسیۆنی حقوقی بۆ یەکسانیخوازی رەگەزی دەستی پێکرد.بەرێزیان بە کورتی باسی مێژووی ژنانی کۆلۆمبیای کرد لەگەل ئەوەیدا کە پێیان وایە ئێستاش زۆر کار ماوە بیکەن بۆ یەکسانی رەگەزی بەلام تێکۆشان و هەولی ژنانی ئەم ولاتەی بەرز نرخاند و لەو بروایەدابوون کە بە رێفورم کرد و دێمۆکراتیزە کردن کۆمەلگا دەتواندرێ ژنان زیاتر لە دەسەلات و ناوەندی بریار دان نیزک ببنەوە وپێیان وابوو کە ئێستاس بەربەستی زۆر لە سەر رێگایان هەیە بەلام خۆش بینن بە پێشکەوتنی زیاتر لە داهاتوویەکی نیزیکدا.
وتار بێژی دووهەم خانم ئۆلگا لوسیا وێلاسکوێز کە وتەبێژ و ئەندامی کۆنگرەی کۆماریخوازانی کۆلۆمبیایە: خانم وێلاسکوێز باسی لە گرفت و بەربەستی ژنان بۆ ناوەندی بریاردان کرد لە ولاتەکەی خۆی و ئاماژەیان بە ئەوە کرد کە دە گەل ئەوەی ژنانی ولاتەکەی بە رێژەی ٥٢% بەشداری ئینتخاباتەکان دەبن بەلام هەر ئەو ژنانە دەنگ دەدەن بە پیاوان و بەرەو دەسەلاتیان بەرێ دەکەن و لە دوایەشدا گلەیی لە ژنانی سیاسەتمەدار دەکەن کە بۆچی لە ناوەندی بریارداندا تەئسیر گوزار نابن. بەرێزیان پێیان وابوو کە ژنان لە ولاتکەی ئەو حەقی دەنگدانیان هەیە بەلام دەنگی خۆیان بۆپیاوانی سیاسەتمەدار تەرخان کردووە و ئەوەشی بە هۆکارێکی سەرکی زانی لە هەبوونی رێژەی کەمی ژن لە ناوەندی دەسلاتدا و پێیان وابوو کە دەبێ ژنانی ولاتەکەی لە فورسەتەکان کەلک وەربگرن و بیر لە داهاتووی خۆیان و نەوەی دوای خۆیان بکەنەوە و ژنان زیاتر بە شداری دەسلات بکەن
دوای ئەم بەشە، پانێلی یەکەم لە ژێر ناوی نابەرابەری رەگەزی، خوێندەواری و توانامەندسازی ژنان دەستی پێکرد . کە لەم پانێلەدا پیا لۆکاتێلی (ئیتالیا)، هادیزاتۆ ئۆسەینی یاکۆبا ( نیجێریە) و د. کوێستان گادانی(کوردستان-ئێران) باسەکانی خۆیان پێشەکەش کرد. جێگای ئاماژەیە کە باسەکەی خاتوو کوێستان لە ژێر ناوی” شۆرشێکی ناتەواو بۆ گەیشن بە مافی یەکسانی رەگەزی” زۆر بەشی لە خۆی گرتبوو کە بریتیی بوون لە: کورتەیەک لە پێناسەی نایەکسانی رەگەزی بە گشتی و لێکدانەوەی ئەم دەستەواژەیە و روانینی جیاواز بۆ ئەم چەمکە لە کوردستان، هۆکارەکانی نایەکسانی رەگەزی کە رەنگ بێت بۆ زۆربەی ولاتەکان یەک بن بەلام لەم نێوەدا بەرێزیان ئاماژەی تایبەتیان کرد بە هۆکاری سیاسی، ئابوری ، زبانی دایک و خوێندەواری ولێکگرێدانی ئەم هۆکارانە و تەئسیر ئەم پارامێترانە لە سەر ژنی کورد کە لە کۆمەلگای کوردەواریدا زیاترە و رووبەرووبوونەوەی لەگەڵ ئەم کێشانە و چارەسەریان لە رۆژهەلاتی ناوەراست و کوردستان بە گشتی و کوردستانی ئێران بە تایبەتی دژوارترە. بەشی دووهەمی باسی نوێنەری یەکێتی ژنان بریتی بوو لە داهاتوو و بەستێنەکانی سەر رێگا بۆ توانامەندسازی و خوێندەواری ژنان لە کوردستان. بەرێزیان لەگەل ئەوەی چالاکی و دەسکەتەکانی ژنانی کوردی بە گشتی و یەکێتی ژنانی دیموکراتی لە ئاستە جواروجۆرەکانی مەیدانی خەبات هێنایە بەر باس و بەرز نرخاندنی، هاوکات ئێشارەی بە زۆر لەو کێشانە کرد کە بەرۆکی ژنی کوردی گرتووە و رێژەی لە زیادبوونیش دایە بۆ نموونە، کەمی ژن لە ناوەندی دەسەلات و بریارداندا، پیاوسالاری و رۆخساری پیاوانەی بە کۆرو کۆبونەوە سیاسیەکان و دیار نەبوونی ژنان، توند وتیژی دژ بە ژنان، زیندانی کردنی ژنان، ئەسید پاشی و بەردباران کردن و وەزعی ژنانی پەنابەری کەمپپەکان لە ئورپا و ناوەندەکانی و هەوڵێکی زۆری خۆکوشتن بە تایبەت خۆ سوتاندنی ژنان کە لە کوردستانی ئێران، بە تایبەت کە لە شارەکانی ئیلام و کرمانشاە رێژەی زیاتری هەیە. جێگای ئاماژەیە کە هەر لەو پەیوەندیەدا لە لایەن نوێنەری یەکێتی ژنانی دێموکرات قەتعنامە یەکی پێسنیاری کە پێکهاتووە لە ١٠ خال بۆ مەحکووم کردن و زەخت کردنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران کە زیاتر خۆ بەو پرسە ماندوو بکات و ئەهەمیەتی زیاتر بدات بەم کێشەیە، پێشکەش بە کۆنگرە کرا کە بخرێتە بەر دەنگدان. لە کۆتایی باسەکەیدا دکتور کویستان ئاماژەی بە ئەوە کرد کە توانامەندسازی ژنان و خوێندەواری بە تەنیا ناتوانی نایەکسانی رەگەزیی لە کوردستان لە بەین بەرێت، بۆ دەستەبەر کردنی یەکسانی خوازی رەگەزی پەیوەندی پتەو و زانیاری ، مەیدانی کار و پشتیوانی کۆمەلگا و دامو دەزگای دەسەلاتداری دەویت. بەرێزیان وێرای داوای هاوکاری لە ئاستی نێودەولەتی لە رێگای سۆسیالیست ئینترناشیۆنالی ژنان لە هەموو رێکخراوە دەستەخۆشکەکانی کرد و ئاماژەیان بە ئەوەش کرد کە دە گەل ئەوەی کەمپینەکانی بۆ ماوەیەکی کورت کاریگەری خۆیان هەیە و رێژەی توند و تیژی و فەزای کاتی بۆ ماوەیەک دەگۆرێت بەلام ئێمە ژنان بە گشتی و ژنی کورد نابێ بە هێنانە خواری رێژەی( تعداد) قەناعەت بکەین بەلکۆ دبێ لە کێشە و هۆکارە شاردراوکان بگەرێین و چارە ی ئەوانە بکەین بۆ ئەوەی بتوانیین ژنی بە توانا و یەکسانی رەگەزی تا سالی ٢٠٣٠ دەستەبەر بکەین.
دوای ئەم پانێلە بەشداران بە پرسیار چالاکانە بەشداریان لە باسەکاندا کرد و دوای ولامی پرسیارەکان، بەرێز لویس ئایلا سکرتێری گشتی سۆسایالیست ئینترنسیۆنال چەند وتەیەکی پێشەکەش کرد لە سەر هەل و مەرجێ ئێستای جیهان بە گشتی و و پەیوەندی نێوان سۆسیالیستی ئینترناسیۆنال و سۆسیالیسی ئینتراناسیۆنالی ژنان و باسی هاوکاری زیاتر لەگەڵ یەکتر و پێویستی پشتیوانی زیاتر و یەکگرتووی ئەم دوو رێکخراوە نێودەوڵەتییە بە ئەرکێکی هەنوکەی و پێویست زانی لە هەل و مەرجی ئێستای جیهاندا.
پانیلی دووهەم لە ژێر ناوی کۆتایی هێنان بە توند و تیژی وکار کردن بە کردەوە بۆ ئاشتی و پێشکەوتن بە پێشکەش کردنی بابەتی بەرێزان چانتال کامبیوا ( کامێرون)، ناتالیا (روسیا) و هێللا بن یوسێف(تونیس)کە هەر یەکیان پێکاتبوو لە باسێک لە سەر توندو تێژی لە ولاتی خۆیان. بەرنگار بوون لە رێگای دام و دەزگای دەوڵەتی و هوشیاری ژنان لە مافەکانی خۆیان و نەخش و رۆلی رێکخراوە سینفی و حقوقیەکانیان بەرز نرخاند.
پانێلی سێهەم : لە م پانێلەدا ئالوگۆری پێشنیار کراو لە ئایینامەی کاری بەریوبەریی رێکخراوە و هەروەها پەیرەوی ناوخۆی رێکخراوی سۆسیالیست ئینترانسیونالی ژنان خرایە بەردەنگدان و دوای کۆتایی ئەم بەشە دەستی بەریوبەری تازە هەلبژێردان. کە خاتوو وەفا حاجی خەلکی مەراکیش بۆ جاری دووهەم وەک پرێزیدێنتی رێکخراوەی سۆسیالیست ئینترناسوینالی ژنان دەنگی هێناوە و خاتۆو هیلال دوکوزکان لە پارتی کۆماری گەلی تورکیە بۆ بەشی میدیتەرانە و رۆژهەلاتی ناوەراست وەک بەرپرسی ئەم بەشە هەلبژێردان.
پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو کۆنگرە درێژەی هەیە و ئێمە هەوڵ دەدەین لە هەوالەکانی داهاتوو دا ئاگاداری زیاتر بخەینە بەر دیدی خوێنەرانی بەرێز.