سوسیالیست ئینترناسیۆنالی ژنان ٢١یەکەمین کۆنگرەی خۆی ئەمسال لە ولاتی کۆلۆمبیا لە شاری کارتاگێنا لە رۆژانی ٢٥-٢٧ ی فەورییە دەگرێت. دروشمی کۆنگرە نابەرابەری رەگەزی ئەمرۆ لە جیهان، تێگەیشتن لە بەربەستەکان وکۆتایی هێنان بە نەبەرابەری رەگەزی تا سالی ٢٠٣٠یە.
یەکەم رۆژی کاری کۆنگرە بە وتەکانی” وەفا حاجی” سەرۆکی سۆسیالیست ئینترناشۆنالی ژنان دەستی پێکرد و یەکەم تەوەری کۆبوونەوەی شواری سۆسیالیست ئینترناسیۆنالی ژنان بوو کە لەم کۆبوونەوەیەدا باسەکان بۆ کۆنگرە تاوتوێ کران. باسەکان بریتی بوون: لە پێشنیاری هیندێک ئالوگۆر لە پەیرەوی ناوخۆ و هەروەها لە سەرشێوەی هەلبژاردن و ناساندنی بەربژێرەکان بۆ بەرێوبەری تازە و هیندیک پێشنیار و داخوازی دیکە کە قەرارە لە رۆژانی داهاتووی کاری کۆنگرەدا بخرێنە بەردەنگ.
جێگای ئاماژەیە کە نوێنەری ڕێکخراوی یەکێتی ژنان دیموکراتی کوردستان کە بریتین لە هاوڕێیان خاتوو کوێستان گادانی هانا قادری، چالاکانە بەشداری باسەکان بوون. پێویست بە ئاماژەیە کە یەکێک لە باسە پێشنیار کراوەکانی بۆ کۆنگرە لە لایەن خاتوو کوێستان بۆ بەشی بەرێوبەریی داهاتوو، وەک پێشةیار درایە کۆنگرە بریتی بوو لە: بە پێێ ئەهەمیەتی رۆلی ژنان و جێگە وپێگەی ئەوان و هەروەها بە هۆی هەلومەرجی نالەباری چەندین سالەی ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراست، بۆ کار و تێکۆشانی زیاتر بە مەبەستی کەمتر کردنی کێشەی ژنان لەم ناوچەیە، پێشنیار کرا کە بەشی رۆژهەلاتی ناوراست لە بەشی مێدیترانە و قەوقاز( کە ئێستا هەموو لە یەک بەش و وەک یەک ناوچە بەریوبوە دەچن) جیا بکرێتەوە و بۆ ئەوەی باشتر جەخت لە سەر کێشەکانی ئەم ناوچەیە بێت کە ژنانی کوردیش بە تایبەتی دەگرێتەوە. لە سەر ئەنجامی ئەم باسە و بابەتەکانی دیکەی کاری کۆنگرە لە رۆژانی داهاتوودا زیاتر ئاگاداری دەدرێت . پێویستە بگودرێت کە لە کۆتایی کاری ئەمرۆدا لە لایەن خانەخوێ واتە رێکخراوی نەتەویی لیبرالی ژنانی کۆلۆمبیا ئێوارە خوانێکی پێک هاتبوو کە هەیئەتی نوێنەرایەتی یەکێتی ژنان، توانیان لەگەل چەندین کەس لە بەشداران و نوێنەرانی ولاتانی جێهانی باسی پرس ژن بە گشتی و ژنانی کوردی بەتایبەتی بێننە بەر باس و ڕاوێژ.