به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری دیوانده‌ره ، کورێکی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵان له هه‌ڕه‌تی لاویه‌تیدا به هۆی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، له ڕێگه‌ی خۆ کوژییه‌وه کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
شەوی پێنجشەممەی رابردوو، ڕێکه‌وتی ٦ی رەشەممە کوڕێکی تەمەن ۲۲ساڵان لە گوندی قەڵاڕوتەڵەی دیواندەرە بەهۆی کێشەی خێزانی بەشێوەی خۆهەڵواسین کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
شایانی باسە لەچەن ساڵی رابردوودا، هەڵکشانی رێژەی خۆکوژییه‌کان له ئێران به تایبه‌تی لە کوردستان، پەرۆشی کۆمەڵگای لێکەوتۆتەوە.
هه‌ر له چه‌ند مانگی ڕابردوودا له ناوچه‌ی دیوانده‌ره‌و سه‌قز چه‌ندین رووداوی خۆکوژی ڕووی داوه.
کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵکشانی رێژی خۆکوژییه‌کان به‌تایبه‌تی له ته‌مه‌نی مێرمنداڵی و لاویه‌تی به کاره‌ساتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانن و ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کانیان سه‌باره‌ت به‌م کاره‌ساته وریا کردووته‌وه.
بێ هیوایی به داهاتوو، ناله‌باری دۆخی ژیان، کێشه وگرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی و بێ‌کاری و هه‌ژاری، له هۆکاری سه‌ره‌کیی خۆکوژییه‌کانن له کوردستان.











