دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی ژنێکی دووگیان لە نەخۆشخانەی بۆعەلی” لە شاری مەریوان، کە گوایە کاربەدەستان و پزیشکی بەشی زاینگەی ئەو نەخۆشخانەیە بە کەمتەرخەمی کردن لەو بارەوە تاوانبارن، خەڵکی مەریوان خۆپێشاندانیان وەرێخست.
سوهەیلا مەولوودی٣١ ساڵە خەڵکی سەوڵاوای مەریوان کە رۆژی شەممە ڕیکەوتی ٧ی رەشەممە بە هۆی پێرانەگەیشتن بە هۆی خوێن لەبەرچوونی زۆر گیانی لە دەست داوە ،سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە بەشێک لە کادری پزیشکی ئەو نەخۆشخانەیە تاوانبارن.
بە پێی زانیارییەکان دوای بڵاو بوونەوەی ئەوە هەواڵە دڵتەزێنەو دەنگدانەوەی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان، بۆ بە هۆی هەڵوێست گرتنی نوێنەری شاری مەریوان و شکایەت کردنی لە پزیشکی تاوانبار.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری “کوردستان وکورد” پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی مەریوان وسەوڵاوا ، لە بەردەم نەخۆشخانەی “بووعەلی سینا”ی ئەو شارە خۆپێشاندانیان کردو نارەزایەتی خۆیانیان لەو بارەوە دەربڕی.
خەڵکی نارازی خوازیاری ئەوە بوون کە دەبێ لە زۆترین کات لێپێچینەوە لە بەرپرسانی تاوانبار بکرێ.











