دوابەدەوای ئەوە کە خامنەیی بە توندی گەڵاڵەی ئاشتەوایی نیشتمانیی رەت کردەوە و رایگەیاند کە هیچ ناکۆکییەک نیە لە نێوان خەڵک و دەسەڵات .
لە بەرانبەر بە قسەکانی خامنەیی جێگری بەرپرسی مەجلیس عەلی موتەهەری وتی؛ پێویستە هەڵسوکەوت و کردەوەی دژ بە یاسای بنەرەتی وەلا بنرێن.
عەلی موتەهەر کە رووی قسەی لە رێبەری نیزام بوو لە پێوەندی لەگەڵ هەبوونی ناکۆکی نێوان باڵەکانی دەسەڵات و هەروەها دەسەڵات و خەڵک لەو بارەوە وتی: لە دوای رووداوی ساڵی ٨٨ی هەتاوی خەڵكێکی زۆرر لە دەسەڵاتداران نارازین و گلەییان هەیە و کۆمەڵێک گرفت وەکوو لەماڵەوە زیندانی کردنی بەربژێرانی سەرۆککۆماری و قەدەغەکردنی دەرکەتنی کەسانێک وەکوو محەممەد خاتمی و دەسبەسەرکردنی کوڕی مونتەزێری هەموو ئەمانە باس لە داخراوە بوونی فەزای سیاسی لە کۆماری ئیسلامی دەکا.
ناوبراو بە مەحکوومکردنی هەڵسوکەوتی نایاسایی لە گەڵ ئەحمەد مونتەزێری لەو بارەوە رایگەیاند؛ کوری ئایەتوڵلا مونتەزێری بەڵگەیەکی خستۆتەڕوو کە بەرپرسان گوتیان ئەو بەڵگەمانە قبووڵ نیە، بەڵام خۆ ناتوانینن بەڵگە دێکۆمێنتەکانی ئینقلاب لە ناو ببەین. ئێمە نابێ بە هۆی بڵاوکردنەوەی بەڵگە سەندی ئینقلاب کەسێک دەسبەسەر بکەین،.
عەلی موتەهەری لە پێوەندی لەگەڵ ناکۆکی نێو باڵەکانی رێژیم هوشدار داو بە ئاماژدەدان بە سیاسەتی دەوڵەتی تازە وەسەرکار هاتوو لە ئەمریکا و هەروەها پێکهاتنی بەرەی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە و کۆمەڵێک گرفتی نێوخۆیی بە مەترسیداری زانی.