رۆژی پێنج شه‌ممه ٥ی ره‌شه‌ممه‌ی ٩٥ ( ٢٣ ی فێورییه‌ی ٢٠١٧ ) له سه‌ر بانگهێشتی ئه‌نستیتۆی فرانسه شاندێکی نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێر پێکهاتووله ئیبراهیم زێوه‌یی و حسن کاکیلی له کۆنفرانسێک له‌ژێر ناوی : کۆچکردن و ره‌وه‌ندی عێراقییه‌کان : مێژوو و داهاتوو دا، که له لایه‌ن خاتوو ژیغالدین شاتلارد به‌رێوه‌ده‌چوو ، به‌شدارییان کرد.
ناوبراو کورته‌یه‌کی له سه‌ر دیارده‌ی مێژووی کۆچکردن له وڵاتی عێراق له سه‌رده‌می رێژیمی پێشوو بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی خسته روو و هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا ئاماژه‌ی به فاکته‌ره‌کانی وه‌ک : سیستمی سیاسی ، بواری ئابووری ، نه‌بوونی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌یلی گه‌شت و سه‌یران کردن و هۆکاری سیاسی و به تایبه‌ت نه‌بوونی ئازادی و زوڵم و چه‌وسانه‌وه و سه‌رکوت و نابه‌رابه‌ری له بواری ئێتنیکی، جینسی و مه‌زهه‌بی به فاکته‌رێکی به‌رچاو دایه قه‌ڵه‌م.
دواتریش شهروتێکهڵچوونهکانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست و به‌تایبه‌ت ده‌رکه‌وتنی هێزهتوندرهوهکانی وه‌ک داعشی به هۆکاریکی دیکه‌ی رووله گه‌شه‌ی کۆچکردن هێنایه به‌ر باس وله‌و پێوه‌ندییه دا ، باشترکردنی لایه‌نی سیستمی سیاسی و بواری ئابووری و مافی شارۆمه‌ندی به هۆکارێکی سه‌ره‌کیی له پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی دیارده‌ی کۆچ زانی.
دواتر به‌شداران تێبینی و پرسیاره‌کانیان له‌و رابیته‌یه دا هێنایه به‌ر باس و نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێر ” ئیبراهیم زێوه‌یی ” سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی به بوونی هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی ئاواره‌ی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد که به هۆی فشاری له راده‌به‌ده‌ری سیاسی رێژیمی کۆماری ئیسلامی زێدی خۆیان به‌جێ هێشتووه و له هه‌رێمی کوردستان گیرساونه‌وه به‌ڵام له که‌مترین خزمه‌تگوزاری و باش بژێوی به‌هره‌مه‌ندن و له لایه‌کی دیکه‌ش له پێدانی ناسنامه‌ی عێراقی بێبه‌ش کراون و، به‌شێکی زۆریان له ژێر چه‌تری رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان دان و گه‌ر بێتوو له بواری باش بژێوی و خزمه‌تگوزاری چاکتر پێیان رابگه‌ن له بری خۆده‌ربازکردن بۆ وڵاتانی رۆژاوا ، لێره ده‌مێننه‌وه و، ده‌توانی به‌هره‌مه‌ند بن بۆ کیانی سیاسی و جوغرافیایی باشووری کوردستان.