چالاکێکی سیاسی خەڵکی شاری سەقز بە که هۆی هەبوونی پێوەندی لە گەڵ حیزبەکوردییەکانی بەرهەڵستکاری نیزام دەسبەسەر کراوە ، هێشتاکە چارەنووسی ناروونە.
بە پێی ڕاپۆرتی موکریان ؛ کەسێک بەناوی “فەرهاد مەلەکی” ، لە ٢٦ی رێبەندان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرو بۆ شوینیکی نادیار دەگوازرێتەوە
بنەماڵەی فەرهاد مەلەکی ‘ئاشکرایان کردووە کە بە تاوانی “بانگەشە بە دژی نیزام و پاڵپشتی کردن لە یەکێک لە ئۆپۆزسیونە کوردییهکانهوه، ئەو چالاکە سیاسییە دەسبەسەر کراوە.
شایانی باسە دوای بەدواچوونی زۆری بنەماڵەکەی لە شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بەردەست دا نیە.