ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ڕۆژی ڕابردوو له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا له هه‌مبه‌ر بارودۆخی مافی مرۆڤ له هه‌ندێك له وڵاتان و به تایبه‌ت له ئێران، به توندی ڕه‌خنه‌ی گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی موکریان، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران، ڕێژه‌ی ئێعدام و تایبه‌ت ئێعدامكردنی مێرمنداڵان ڕه‌خنه‌ی له‌و وڵاته گرت.
له‌م ڕاپۆرته‌دا، كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به تۆمه‌تی سه‌ركه‌تی ئازادی، پێشێلكردنی مافی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه و هه‌ڵاواردنی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان بۆ چه‌ندهه‌مین جار له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا تاوانبار كرا.
ده‌سبه‌سه‌ركرانی ڕۆژنامه‌نووسان، هونه‌رمه‌ندان و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، چالاكانی بواری ژنان و منداڵان، ڕه‌وتی لێكۆڵینەوە و دادگاییكردن، بارودۆخی به‌ندیخانه‌كان، ئازار و ئه‌شكه‌نجه و سزای جه‌سته‌یی له‌و بابه‌تانه‌ن كه ئه‌و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه ڕه‌خنه‌ی لێگرتووه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ژنان و كچان زیاتر توندوتیژییان له‌گه‌ڵ كراوه و له هه‌موو بواره‌كانه‌وه پەراوێزخراون.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌و ڕاپۆرته‌دا باسی له بارودۆخی مافی مرۆڤ له ١٥٩ وڵاتی جیهان كردوه و ڕایگه‌یاندوه كه ڕه‌وتی و سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه كه گرتویانه‌ته‌پێش، بۆته‌ی هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی بێزاری و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له ئاستی جیهاندا.











