ئه‌حمه‌د مونته‌زێری به‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی شریتێك به‌ده‌نگی ئایه‌توڵا حوسێن عه‌لی مونته‌زێری سه‌باره‌ت به ئێعدامه‌كانی ده‌یه‌ی ٦٠، پاش بانگكرانی له‌لایه‌ن دادگای ڕوحانیه‌ت، ڕۆژی ڕابردوو ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
سایتی ئینترنێتیی ئایه‌توڵڵا مونته‌زێری له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه به‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئایه‌توڵڵا حوسێن عه‌لی مونته‌زێری، سه‌باره‌ت به ئێعدامه‌كانی هاوینی ساڵی ٦٧، به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو به‌بێ هیچ مۆڵه‌تێكی ڕه‌سمیی بۆ دادگای تایبه‌تی ڕووحانییه‌ت بانگكرا و پاش چه‌ند سه‌عاتێكی له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا ڕایگه‌یاند كه “منیان ڕاگرتووه.”
٣ مانگ له‌وه‌پێش، ئه‌حمه‌د مونته‌زێری به تۆمه‌تی هه‌وڵدانی دژی ئاسایشی نیشتمانیی و، بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و كۆمێنتی ڕه‌سمیی وڵات، سزای ٢١ ساڵ زیندانی ته‌عزیریی و لێستاندنه‌وه‌ی جلوبه‌رگی مه‌لایه‌تی مه‌حكوم كرا و پاشان له دادگای پێداچوونه‌وه به حوكمه‌كه‌ی بۆ٦ ساڵ كه‌م كرایه‌وه و ئێستا ناوبراو بۆ كێشانی حوكمه‌كه‌ی له زینداندا ڕاگیراوه.
هاوینی ڕابردوو، سایتی ئینترنێتیی ئایه‌توڵڵا حوسێنعه‌لی مونته‌زێری كه له‌ژێر چاودێریی ئه‌حمه‌دی كوڕیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێ، ده‌نگی گفتوگۆی جێگره‌وه‌ی ئه‌و كاتی خومه‌ینی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی كه له‌گه‌ڵ حوسێنعه‌لی مونتەزێری، موڕته‌زا ئێشراقی كه ئه‌و كات دادستانی شۆڕش و ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ٣ كه‌سی بوون و هه‌روه‌ها مسته‌فا پوورمحه‌ممه‌دی، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌و هه‌یئه‌ته‌دا بوو و ئیبراهیم ڕه‌ئیسی جێگری ئه‌و كاتی دادستان له ٢٤ی گه‌لاوێژی ساڵی ٦٧ بڵاوكرایه‌وه.
له‌و دیداره‌دا كه ئایه‌توڵڵا مونته‌زێری پێش ئه‌وه‌ی كه له كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیدا ئاماژه‌ی پێ‌بكا، ناوبراو كوشتاری ساڵه‌كانی 67ی به جه‌نایه‌ت لەقەڵەم دا و، ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی هه‌ڵبژێردراوی خومه‌ینیی به جه‌نایه‌تكارانی مێژوو زانی.