له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك وێنه‌یه‌ك له ئاوایی خرابه‌ئاوای سه‌ربه شاری نسیبینی سه‌ربه باكووری كوردستان بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیه گه‌مارۆدراون و خه‌ڵكه‌كه‌شی به‌توندی ئازار و ئه‌شكه‌نجه دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی “فرانكفۆرتێر ئالگماینه”، فه‌له‌كناز ئۆچا، یه‌كێك له نوێنه‌رانی حیزبی دێموكراتیكی گه‌لانه له پارلمانی توركیه، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له دانیشتووانی ئاوایی خرابه‌ئاوا له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه قسه‌ی كردوه و ئازا و ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵك له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه گیروگرفت و كه‌مبودی ئاو و خواردنیان هه‌یه و له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شه‌وه گه‌مارۆ دراون.
فرانكفۆرتێر ئالگماینه ده‌نووسێ، ئه‌و ئاواییه به‌هۆی گه‌مارۆی هێزه‌كانی توركیه و پچڕاندنی هه‌موو ڕێگه‌كانی پێوه‌ندی هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌م ئاواییه له میدیاكان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه له قه‌یراندایه و ته‌نانه‌ت ئیزن نادرێ نه‌خۆش و برینداره‌كانیشیان بۆ شار و ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ر بگوازنه‌وه. به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به‌و ئاواییه له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٣ كه‌س ئێعدام كراون و٢ كه‌سی دیكه‌ش بێ شوێنن و تا ئێستا چه‌ند ماڵێكیشیان ئاگرداوه.
ده‌وڵه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وڵامدانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه خۆ بواردو وه‌ڵامی فه‌له‌كناز ئۆچی نوێنه‌ری پارلمانی نه‌دایه‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه ئه‌رته‌شی توركیه، ئه‌م ئاواییه گه‌مارۆ ده‌دا. له ساڵی ١٩٩٤ له شه‌ڕی نێوان ئه‌و وڵاته و هێزه كوردییه‌كان له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیه ئه‌و ئاوایه‌ی به گشتی سووتاند و ناچار ئه‌و ئاواییه چۆلكرا و ساڵی ٢٠٠١ ئه‌و ئاواییه ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه.
فه‌رمانداری شاری ماردین به هه‌واڵده‌ری ئاڵمانی ڕاگه‌یاند كه ئه‌رته‌ش له ترسی هاتنی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌و ئاوایه‌ی گه‌مارۆ داوه.
ترۆل دورا، نوێنه‌ری پارلمانی توركیه ده‌ڵێ، هه‌موو پیاوه‌كانی ئه‌و ئاواییه به پیر و لاوه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌رته‌ش ده‌سبه‌سه‌ركراون.
پاش كودتای ناسه‌ركه‌وتووی توركیه له ساڵی ٢٠١٦، هێرشی ئه‌و وڵاته بۆسه‌ر باكووری كوردستان چڕتربوونه‌وه.
شایانی باسه كه له توركیه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و نائاسایی ڕاگه‌یه‌ندراوه و زۆربه‌ی شاره‌دارییه كورده‌كانی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر كار لابراون و ڕاگه‌یه‌نه كوردییه‌كان داخراون و زیاتر له ١٠ هه‌زار كه له ئه‌ندامانی پارتی دێموكراتیكی گه‌لان ده‌سبه‌سه‌ركراون و هه‌روه‌ها زیاتر له ١١ هه‌زار مامۆستاش له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ركراون.











