رۆژی جیهانیی زمانی دایک لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بووتە بیانوویەک بۆ رێزگرتن و نرخاندنی زمانی نەتەوەیی .
دوای ئەوەی لە لە چەندین شارو ناوچەی کوردستان، لە ناوەندە فەرهەنگییەکان ، رۆژی جیهانیی زمانی دایک پێشوازی لێکراو کۆمەڵێك چالاکیی بەوبۆنەوە لە شارەکانی بۆکان، سەقز، مەریوان ،سنە بەڕێوەچوو.
مامۆستایەکی کوردپەروەر و دەروەست بە نەتەوەکەی، لە قوتابخانەیەک لە شاری پیرانشار لە رۆژی جیهانیی زمانی دایک، بەشیوەیەکی ڕێکوپێک ئەو یادەیان بەرز نرخاند.
پۆلی خوێند قوتابخانەیەک لە شاری پیرانشار، لەسەردەستی مامۆستایەکی ئازا، یادی رۆژی جیهانی زمانی دایکیی کردەوەو بە منداڵانی ڕاگەیاند کە ئەگەرچی ئەومافەی ئێوە پێشێلکراوە بەڵام زمان شووناس وناسنامەی نەتەوەییە.
هەروەها بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، گرووپی ژینگەوانانی تەنگیسەر لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆییدا بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک،چالاکییان نواند.
ڕۆژی سێ شەممە ٣ی رەشەمە گرووپی ژینگەوانانی گۆندی تەنگیسەر لە ناوچەی ژاوەرووی سنە بۆ بەرز راگرتنی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، سەردانی قوتابخانەکانی ئەو گوندەیان کرد.
لەو چالاکییەدا کە بە بەشداری ماموستایان و کۆمەڵێک لە ئەندامانی گرووپی ژینگەوانانی تەنگیسەر بەرێوەچوو، دوای باس و بابەتی پێوەندیدار سەبارەت بە پاراستنی زمانی دایک ، لەلایەن ئەندامانی گرووپی ژینگەوانانی تەنگیسەرەوە، لەوحی رێزلێنان پێشکەش بە چەند مامۆستای سەرکەتوو کرا.
هەر لەو پێوندیەدا لە گوندی هەشەمێز سەر بە شاری سنە لە قوتابخانەی ئەو گوندە رێز لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک گیرا، کە لەلایەن ماموستایانی قوتابخانەی ئاوایی هەشەمێز، کۆمەڵێک چالاکی جۆرواجۆر بۆ منداڵانی بەڕێوەچوو.











