دوابەدوای ئەوە کە وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دانیشتنی ئەمنی مونیخ بەرانبەر بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاستی ناوچەکە هەڵوێستی گرت ، باڵوێزی ئەوڵاتە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.
دوای هاتنە سەرکاری دەوڵەتی نوێی ئامریکا و هەڕەشەکانی سەرۆک کۆمار ترامپ لە ئێران، وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیوادارن کە پێش بە پاوانخوازی و دەستێوەردانی ئێران لە وڵاتانی ناوچە بەتایبەتی لە سووریە وعێراق بگیردرێت.
هەربۆیە تورکیە بە هاوتەریب بوونی لەگەڵ چەند وڵاتی کەنداو، خوازیاری زیاتر کردنی گوشارەکان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێرانن.
لە دوایین هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا برایم کاڵێن وتەبێژی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە رۆژی چوارشەممە ، ٤ی ڕەشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی؛ کۆماری ئیسلامی دەبێ لێی پرسینەوە لە خۆی بکا، رێژیمێک کە ٦٠٠هەزار کەسی لە هاووڵاتیانی خەڵکی سووریەی کوشتووە، بۆ ئەوەنابێ کە واز لەو شێوە سیاسەتە بهێنێ!.
دوو وڵاتی تورکیاو ئێران لە شەڕوئاژاوەی سووریە یەکتر بە تاوانبار دەزانن.
هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوە کە رۆژ بەرۆژ گرژی وناکۆکیی نێوانیان بەرزببێتەوە بەتایبەتی دوای ئەوەی کە ئەگەری هاوپەیمانی تورکیا و وڵاتانی عەرەبی و دەوڵەتی ئامریکا زیاتر بووە.