لە دوای لێدوانەکەی مەولوود چاووش ئوغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆبوونەوەی ئەمنی “مونیخ” کە دەوڵەتی ئێرانی بە تێکدانی سەقامگیری لە ناوچەکە تاوانبار زانی، وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵوێزی ئەو وڵاتەی بانگهێشت کرد، بۆ نارەزایەتی دەربرین لەو بارەوە.
هەواڵدەریی دەوڵەت بڵاوی کردەوە کە لە دوای لێدوانە ناسازێنەرەکانی بەرپرسانی تورکیا، “ئیبراهیم ڕەحیم پوور” جێگری ئاسیا و ئەقیانووسییەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، “ڕەزا هاکان تەکین” باڵوێزی ئەو وڵاتەی لە تاران ، بانگهێشتی وەزارەتخانە کردووە و ناڕەزامەندیی ئێران بە وتانەی بە ناوبراو ڕاگەیاندووە.
شایانی باسە لە کۆبوونەوەی ئەمنی مونیخ’ وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتبووی؛ ئێران بە کێشەنانەوەی و پەرەپێدان بەفرقەگەرایی هەم بووتە هۆی لەناچوونی ئەمن وئاسایشی ناوچەکەو هەم لە هەوڵدایە بە دەستێوەردانی خۆی دوو وڵاتی سووریە و عێراق بە دەسەڵاتداریەتی شێعەو بەرێوە ببا کە ئەمەش مەترسیدارە.
لە لایەک دیکەش رەجەب تەیب ئۆردوغان لەسەردانەکەی لە وڵاتی بحرەین رایگەیاند؛ نابێ ڕیگەبدرێ ولاتانێک بە کەڵک وەرگرتن لە بۆشایی مەزهەبی لە بحرەین دەستێوەردانیان هەبێ وەکوو سووریە وعێراق، رووی قسەی ئۆردوغان لە ئێران بوو.
هەربۆیە وەزارەتی دەروەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرانبەر بە هەردوو بەرپرسی تورکیا، نارەزایەتی دەربڕی.
کارناسانی سیاسی هەڵویستە توندەکانی ئەمریکا بە دژی کۆماری ئیسلامی هاوکات لە نێو وڵاتانی ناوچە وەکوو تورکیا و وڵاتانی کەنداو تەشەنەی سەندووەو، بووتە هۆی ئومێدواری کە دەوڵەتی نوێی ئامریکا بەرەنگاری پیلان سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ببێتەوە.
هەروەها نفووزو ئاژاوە نانەوەی ئێران لە سووریەو عێراق بووتە گەورەترین نیگەرانی دەوڵەتی تورکیا.
کۆدەنگیی وڵاتانی ناوچە بەتایبەتی ڕێکەوتنی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی کەنداو ئەگەری گوشار خستن بەسەر کۆماری ئیسلامی زیاتر دەکا.