وشه ته‌نیا وه‌کوو خۆی خاوه‌ن مانایه‌کی ئه‌وتۆ نییه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری مانا و مه‌به‌ست له شوێنی گونجاو‌دا نه‌بێ. به‌ردی بناخه‌ی ڕسته‌یه و پێکهێنه‌ری قه‌واره‌ی نووسراوێکه. هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم له لایه‌نی بێده‌نگیی ئه‌وه، وه‌ختێک له‌سه‌ر ڕوخساری سپیی کاغه‌ز خۆی ده‌نوێنێ. مرۆڤ وشه ده‌کا به ئامراز، بۆ ده‌ربڕینی سۆز، هه‌روه‌ها گه‌یاندنی زانیاریی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی خامۆشی بیر و هزر. وشه له زه‌مه‌ن و ته‌مه‌ندا و بهقهیاسی باڵای ڕووداوه‌کان داگژاوهته تاریکی، داگیرساوه وه‌کوو مۆم، بڵێسه یا خۆرێک بووه پڕ له ڕووناکی، هه‌ڵبه‌ت به‌باری ئه‌رێنی خۆیدا و ڕه‌نگه له نهرێنیبوونیش بێبه‌ش نه‌بووبێ. ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی عومری وشهبکهین، ئه‌وه‌نده‌ی یه‌خسیری حه‌ز و مه‌یلی چه‌وسێنه‌ر بووه، هێنده‌ش هه‌وێنی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌یاڵ و خۆزگه‌ی نووسه‌ر و مرۆڤی دڵ پڕ له سۆزه. به واتایه‌ک، ئیمپراتۆری گشت وه‌رزه‌کانی هه‌ست له ژیان و جیهاندا.
زۆر نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست زمان و په‌نجه‌ی نووسه‌رانیان کردووه‌ته مێعرابی کڕنۆش و خه‌ون و نزای ئه‌وانیان تێکه‌ڵ به ژیان و گیانیان کردووه. بۆ سه‌ربه‌ستی، بۆ خۆیبوون و ڕێگه‌ی هزری شێعر و سرووده‌کانیان ڕه‌چاوکردووه. زۆرێک له‌و خامه بوێرانه، به ده‌نگ و وشه‌یان به‌گژ نه‌هامه‌تییه‌کاندا چوونه‌وە، جیا له کۆمه‌ڵگای خۆیان، سنووره دهستکردهکانیشیان ده‌ربازکردووه. ئه‌وانه وه‌کوو مانگ له شه‌وی تاریکی خه‌ڵکانی دیکه‌شدا، ڕووناکییان به ڕێگا و هزر به‌خشیوه. یه‌ک له‌وانه، که له نووسیندا سالارێکه، ناسراوی گهلانیتر ساڵانێکه، به‌رده‌وام ده‌یخوێنمه‌وه و له‌به‌رخۆمه‌وه ده‌یڵێمه‌وه، یانیس ڕیچۆسی یونانییه. ئه‌و که‌سه‌ی مرۆڤایه‌تی دهینداریهتی.
یانیس یه‌کی مای ١٩٠٩ له شارۆچکه‌ی مۆنێمڤاسیای ده‌ڤه‌ری لاکۆنیا له‌دایکبوو. ناوبراو ٨١ساڵ ژیا و له ١١ی نوامبری ١٩٩٠ له شاری ئاتێن کۆچی دوایی کرد. شاعیر و نووسه‌رێکی ڕیالیست.
یانیس ڕیچۆس شاعیر و نووسهریناسراوی یونانی و جیهانی، له‌باری فکرییه‌وه له به‌ره‌ی چه‌پدا بوو. ساڵی ١٩٣١ که ته‌نیا بیست و دوو ساڵی ته‌مه‌ن تێپه‌ڕکردبوو، وه‌کوو ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیستی یونان وه‌رگیرا. ساڵی ١٩٣٤ یه‌که‌م دیوانه شێعری خۆی به‌ناوی ”تراکتۆر” بڵاوکرده‌وه و ئیلهامێک له شێعره‌کانی ولادیمیر مایاکۆفسکی بوو. دووهه‌م دیوانی ئه‌و به‌ناوی ”ئه‌هرام” له ساڵی ١٩٣٥دا بڵاوبوەوه و له‌ودا پارسه‌نگی نێوان باوه‌ڕ به داهاتوو و ناهومێدی تاکه‌که‌سیی خسته به‌رباس. ساڵی ١٩٣٦ شێعری ” شینگێڕیی ”ی نووسی و دواتر، واته ساڵی ١٩٥٠ ئه‌و شێعره‌ی له‌لایه‌ن ئاهه‌نگسازی ناسراوی یونانی و جیهانی، میکیس تیۆدۆراکیس کرا به سروودی نه‌ته‌وه‌یی یونان. نیزیک به ته‌واوی به‌رهه‌مه‌کانی ناوبراو وه‌رگێڕدراونه‌وه بۆ سه‌ر زۆربه‌ی زمانه‌کانی دنیا. خاوه‌ن ١١٧ دیوانی شێعر و ڕۆمان و شانۆنامه و به‌رهه‌می وه‌رگێڕدراوه.یه‌ک له پێنج شاعیری گه‌وره‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو. سه‌رده‌مێک تووشی نه‌خۆشی سیل هات و له ئاسایشگای ”ڕه‌ستگاری” مایه‌وه و له‌وێ بوو به‌هۆگری مارکسیسم و تێڕوانینی چه‌پگه‌رایانه. ئه‌و ڕوح و هه‌ستی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی ئاوێته‌ی شێعره‌کانی کرد.
یانیس ڕیچۆس له‌نێوان ساڵه‌کانی ١٩٤١تاکوو ١٩٤٥ که شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی له‌گۆڕێدا ده‌بێ و خاکی یونان به‌ده‌ست نازییه‌کانی ئاڵمان داگیرده‌کرێ، وه‌کوو پارتیزان ده‌بێته ئه‌ندامی ”به‌ره‌ی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی”.دواتر، ساڵه‌کانی ١٩٤٦ تا ١٩٤٩ ڕه‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی چه‌پ به‌دژی فاشیزم ده‌که‌وێ. ساڵی ١٩٤٨ ده‌گیرێ و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له ئۆردووگاکاندا زیندانی دهکرێتو ئیزنی نووسینی پێ‌نادرێت، به‌ڵام کۆڵنادا و به‌نهێنی شێعرنووسین درێژه پێده‌دا. ماوه‌یه‌ک بۆ دوورگه‌کانی لیمنۆس، ماکرۆنیسۆس و ئایۆ ئێڤستراتۆس دوورده‌خرێته‌وه. ساڵی ١٩٥٦ سه‌ردانی یه‌کیه‌تی سۆڤییه‌ت و کوبادهکا. ڕیچۆس له سه‌رده‌می هاتنه سه‌رکاری حکوومه‌تی دیکتاتۆری سه‌رهه‌نگه‌کان له ١٩٣٦دا، دووباره ده‌که‌وێته‌وه به‌ر گوشار و تووشی دوورخراوه‌یی دبێو سه‌ره‌تا بۆ دوورگه‌ی ییئارۆس و پاشان بۆ دوورگه‌ی لێرۆس ده‌نێردرێ. ناچارده‌بێ ڕه‌وتی هۆنینه‌وه‌ی شێعره‌کانی بگۆڕێ و شێوازی سوریالیستی بگرێته‌به‌ر. ساڵی ١٩٣٧ کۆمه‌ڵه به‌رهه‌می ” گۆرانی خوشکم” ده‌خوڵقێنێ و ١٩٣٨ ” په‌یمان و ئاشتی به‌هار”. له‌و دوو به‌رهه‌مه‌دا بیره‌وه‌رییه‌کانی تاڵی سه‌رده‌م به زمانی شێعر دێنێته به‌رباس.
یانیس زۆربه‌ی شێعره‌کانی ئه‌لێکساندرۆس بلۆک، نازم حیکمه‌ت و ڤلادمیر مایاکۆڤسکی وه‌رگێڕاوه سه‌ر زمانی یونانی. له یه‌کییه‌تی سۆڤییه‌ت خه‌ڵاتی لێنینی پێبه‌خشرا. هه‌رچه‌ند له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، به‌ڵام خۆی بوو به‌شاعیری هه‌ژار و چه‌وساوه‌کان. ناسراو بوو به شاعیری ده‌یه‌ی سی. کۆمه‌ڵه شێعره‌کانی ” ڕۆمیۆسینی – ڕوحیشۆڕشگێڕیونهتهوهیییونانییهکان” ” ١٩٤٧ و ” موسیقای ڕووناکی مانگ” ١٩٥٦ که به‌رهه‌می سه‌رده‌می زیندان بوونه، بڵاوده‌کرێنه‌وه. نۆ جار بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبێل پێشنیار ده‌کرێت و پێینادرێت. پابلۆ نێرۆدا،شاعیر و سێناتۆری نوێخوازی شیلیایی و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل له‌وباره‌وه ده‌ڵێ:
” ئه‌و پتر شایانی ئه‌و خه‌ڵاته‌یه، به‌ڵام نایده‌نێ، چونکه شاعیرێکی چه‌په.”
لوویس ئاراگۆن، شاعیر و ڕۆماننووسی سووریالیستی فه‌ڕانسه‌وی سه‌باره‌ت به ڕێچۆس ده‌ڵێ: ” ئه‌و مه‌زنترین شاعیری سه‌رده‌می ئێمه‌یه.”
پابلۆ نێرۆدا ههروههادهڵێ:
”ڕازی نیم شێعره‌کانم له‌گه‌ڵ شێعری هیچ شاعیرێک جیا له یانیس ڕیچۆس هه‌ڵسه‌نگێندرێن.”
یانیس خۆی له‌مه‌ر نه‌هامه‌تییه‌کانی به‌سه‌ری هاتووه ده‌ڵێ:
” پێموایهمرۆڤیسزانهدراوهیچکاتلهژیانیداتێناگاسنووربهزاندنچمانایهکیههیه. لهبهرئهوهیژیانپڕهلهمهمنووعکران،فێربوومبهشێعرئهوسنوورانهببهزێنم…”
هومێد به‌رنادا و گه‌شبینه به داهاتوو و هاوارده‌کا:
” دڵنیامسایهمانبهسهرههمووکێڵگهکانهوهدهبێ
بهسهردیوارهگڵییهکانیماڵیههژاران
بهسهرگشتشوێنیکیگهورهماڵان
کهلهداهاتوودادروستدهکرێن…
تاڵییهکانوهشادیدهگهڕێن
خوشکوبرایهتیماندهگهشێتهوه
خۆشحاڵدهبێئهوجیهانهیتازهلهدایکدهبێ….”
با بزانین یانیس ڕیچۆس، شاعیری ئه‌ده‌بیاتی به‌رگری، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن هه‌ست و بیر و ڕوحێکی سه‌رکێشه، سه‌باره‌ت به ئاشتیش چۆن ده‌دوێ:
” ئاشتی ”
خۆزگهیمناڵئاشتییه،
هیوایدایکئاشتییه،
ڕازونیازیدڵدارانیژێرسایهیدارهکان،
ئهویشههرئاشتییه.
ئهوباوکهیشهودرهنگاندهگهڕێتهوهو
زهردهخهنهیهکیمهزنلهچاوهکانیدادهدرهوشێتهوه،
بهزهمبیلیپڕلهمیوهیدهستیهوه،
بهئارهقینێوچاوانیهوه،
ئارهقهیهکوهکووشهونمیسهرپۆڕهگیا
که لهبهرپهنجهرهلهسهرمانبهستوویهتی،
ئهویشههرئاشتییه.
ساتێکهبرینیکوانهکانیڕوخساریجیهاننامێنێو
لهقووڵکهکانیگوللهتۆپوخومپارهدا،
داروگوڵدهچهقێندرێ.
لهنێودڵهسووتاوهکاندا
یهکهمخونچهیهیواسهردهردێنێو
شههیدانیشوهردهسوڕێنهوهسهرتهنیشت و
حهساوهدهخهونوگلهییاننامێنێ،
دڵنیانخوێنیانبهفیڕۆنهچووهوبۆئاشتیبووه،
ئهویشههرئاشتییه.
بهرامهیجهمیشهو،ئهویشئاشتییه.
ئه‌وکاته‌ش هه‌روه‌ها کهسهیارهلهڕێگادادهوێستێو
ئیتر مه‌ترسی ڕێگرییهکلهگۆڕێدانییه.
ئاشتیئهودهمهیه،لهدرگادراوهو
واتایهاتنیدۆستێکه،
یاکهلێنیههمیشهئاواڵهیپهنجهره و
مانایههبوونیئاسمانێکه،
که‌یارمه‌تیده‌ر ده‌بن،چاوهکانمانزهنگۆڵهڕهنگینهکانیئهوئاسمانه ببینن و
جێژنبگرن و شاگهشکهدهبن،
ئهوهشخۆیئاشتیوسوڵحێکه.
ئاشتیپهرداخێکشیریگهرمهوکتێبێک
لهدوایوهخهبهرهاتنیمناڵێک.
ئاشتیئهوساتهیه،گوڵهگهنمهکانوهردهسوڕێنهوه،
بهیهکتردهڵێن: ئه‌ها ڕووناکی،تیشک!
تاجیخۆریشلهو ساته‌دا لێوڕێژ بووهلهگزینگ،
بهڵێئهوهشههرئاشتییه.
ئهودهمهیزیندانهکاندهکرێنهکتێبخانه
ئهوساتهیگۆرانیماڵهوماڵ،لهشهودادهزرینگێتهوه
ئهووهختهیمانگیبههارلهبنههوردهردهکهوێ،ده‌دره‌وشێته‌وه
وهکووچۆنههمووئێوارهیشهمۆیهک،لهدهلـلاکی،
کرێکارێکسهروڕوخساریپاککردبێتهوه،
بهڵێئهوهشههرئاشتییه.
کاتێڕۆژتهواوبوو،
هیچڕۆژێکبهبهتاڵیدهربازنهبوو،
نهمامینیشتمانلهشهودا،چرۆیداو
ڕۆژێکیپڕبههرهیتێپهڕاندوخهوێکیبهرههقیکرد،
تۆشههستدهکهیخۆربهباقهتیشکێ
خهموخهفهتیلهکهلێنهشاراوهکانیڕۆژگارڕاکرد،
ئهوهشئیترئاشتییه.
ئاشتی،حاسڵاتیتیشکیخۆرهلهپێدهشتهکانیهاویندا
ئهلفوبێیدڵپاکییه،لهکۆشیسپێدهدا،
بهڵێئاشتیئهوهیه.
کاتێکدهڵێی: خوشکوبرایانم!
کاتێکدهڵێی: سبهینێبنیاتدهنێین
ڕاستئهودهمهیمژوڵیدروستکردنین،گۆرانیدهڵێین،
ئاشتیڕاستئهوساتهیه.
ئاشتیدهستییهکگرتوویمرۆڤهکانه
نانێکیگهرملهسهرسفرهیخهڵکیجیهانه
بزهیسهرلێویدایکانه،
ئاشتیجیالهوانههیچیترنییه.
ئهوگاسنهجووتانهیکێڵگهیپانوپۆڕیزهویجیهاندهکێڵن
تهنیایهکوشهدهنووسن:
” ئاشتی. هیچوشهیهکیترجیالهئاشتی”
لهسهرهێڵیشێعرهکانیمنیش
شهمهندنهفهرێبهمهقسهدیداهاتووبهڕێوهیه،
پڕهلهگوڵهگهنموگوڵهباخوئاشتیوئاشتیشههرئهوهیه.
یانیسڕیچۆس
و: عه‌لی فه‌تحی
لە ژماره ٦٩٨ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه