دوانیوه‌ڕۆی رۆژی دوو شه‌ممه، ٢٠ی فێوریه‌ی ٢٠١٧ ی زایینی (٢ ی ره‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٥٥ی هه‌تاوی) به‌ڕێز دۆمینیک ماس کۆنسولی گشتیی فه‌ڕانسه له هه‌ولێر به سه‌ردانێک گه‌یشته ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی رێبه‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی هاوڕێ مسته‌فا مه‌ولودی سکرتێری گشتیی حیزبه‌وه پێشوازیی لێ کرا.
له‌و دیداره گه‌رم و دۆستانه‌یه‌دا که له سکرتاریای حیزبی دێموکڕات به‌ڕێوه چوو، به‌ڕێز دۆمینیک ماس کۆنسولی گشتیی فه‌ڕانسه له هه‌رێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی گوتن به سکرتێری گشتیی نوێی حیزب و جێگری سکرتێری گشتی و ئاره‌زووی سه‌رکه‌وتن له کاره‌کانیاندا، سه‌باره‌ت به کرده‌وه تێرۆریستییه‌که‌ی شه‌وی یه‌ڵدای به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌کیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به ناوی حکومه‌ت و گه‌لی فه‌ڕانسه‌وه هاوپێوه‌ندی و هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکڕات و که‌س و کاری قوربانییانی ئه‌و جینایه‌ته دووپات کرده‌وه و دوانیوه‌ڕۆی رۆژی دوو شه‌ممه، ٢٠ی فێوریه‌ی ٢٠١٧ ی زایینی (٢ ی ره‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٥٥ی هه‌تاوی) به‌ڕێز دۆمینیک ماس کۆنسولی گشتیی فه‌ڕانسه له هه‌ولێر به سه‌ردانێک گه‌یشته ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی رێبه‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی هاوڕێ مسته‌فا مه‌ولودی سکرتێری گشتیی حیزبه‌وه پێشوازیی لێ کرا.
له‌و دیداره گه‌رم و دۆستانه‌یه‌دا که له سکرتاریای حیزبی دێموکڕات به‌ڕێوه چوو، به‌ڕێز دۆمینیک ماس کۆنسولی گشتیی فه‌ڕانسه له هه‌رێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی گوتن به سکرتێری گشتیی نوێی حیزب و جێگری سکرتێری گشتی و ئاره‌زووی سه‌رکه‌وتن له کاره‌کانیاندا، سه‌باره‌ت به کرده‌وه تێرۆریستییه‌که‌ی شه‌وی یه‌ڵدای به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌کیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به ناوی حکومه‌ت و گه‌لی فه‌ڕانسه‌وه هاوپێوه‌ندی و هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکڕات و که‌س و کاری قوربانییانی ئه‌و جینایه‌ته دووپات کرده‌وه و هه‌ر چه‌شنه کرده‌وه‌یه‌كی تێرۆریستی و تێرۆریزمی به‌گشتی مه‌حکووم کرد.
ئینجا هاوڕێ مسته‌فا مه‌ولوودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وێڕای به‌خێرهێنانی کۆنسولی گشتیی فه‌ڕانسه، سوپاسی هاوپێوه‌ندی ده‌ربڕین و په‌یامی دۆستانه‌ی ناوبراو له به‌رامبه‌ر حیزبی دێموکڕات کرد و به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی رابردووی دوور و درێژی دۆستایه‌تیی نێوان حیزبی دێموکڕات و گه‌لی فه‌ڕانسه و ئه‌و پشتگیری و یارمه‌تییانه که فه‌ڕانسه‌ییه‌کان به حیزبی دێموکڕات و به‌گشتی گه‌لی کوردیان کردووه، پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌و به‌ها و خاڵه هاوبه‌شانه له‌بواری باوه‌ڕمه‌ند بوون به دێموکڕاسی و قوربانی بوونی تێرۆریزم کرد که هه‌ردوولا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و ئاره‌زووی خواست که پێوه‌ندیی دۆستایه‌تیی نێوان حیزبی دێموکڕات و فه‌ڕانسه‌ییه‌کان له جارانیش باشتر به‌رده‌وام بێ.
دواتر کۆنسولی گشتیی فه‌ڕانسه له هه‌ولێر وێڕای ده‌ربڕینی بۆچوونی خۆی و حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی سه‌باره‌ت به‌و پرس و کێشانه‌ی له سه‌رده‌می ئێستادا له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له ئارادان و جه‌خت کردن له‌سه‌ر لایه‌نگریی دیپڵۆماسیی فه‌ڕانسه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له رێگای ئاشتیخوازانه و دیالۆگه‌وه، سه‌باره‌ت به پرسی کورد له ئێران و روانین و هه‌ڵوێسته‌کانی حیزبی دێموکڕات چ له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ستراتژیی چاره‌سه‌ری پرسی کورد له ئێران و چ له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی و پرۆسه سیاسییه‌كانی نێوخۆی ئێران و هه‌روه‌ها کاریگه‌ریی بارودۆخی نوێی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی و سیاسه‌تی نوێی ئه‌مریکا له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆمه‌ڵێک پرسیاری له سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕات کرد.
له وه‌ڵامدا، سکرتێری گشتیی حیزب پاش خستنه‌ڕوو و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی پاشخانی مێژوویی و سیاسیی پرسی کورد له ئێران و سروشت و ماهیه‌تی ئیدئۆلۆژیک، دژه ئازادی و تهبعیزگهرای کۆماری ئیسلامی، دۆخی زاڵ به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چ له‌بواری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و چ له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جموجۆڵی خه‌ڵك و خه‌باتی هێزه سیاسییه‌کانی شی کرده‌وه. له‌و به‌شه‌دا سکرتێری گشتیی حیزب به‌تایبه‌تی ئاماژه‌ی به باوه‌ڕی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به بردنه پێشی خه‌باتێکی فره‌هه‌ند که له‌ودا هه‌میشه مێتۆده مه‌یدانییه‌کانیش وه‌ك رێگاخۆشکهرێک بۆ مێتۆدی سیاسی چاو لی ده‌کرێن کرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵات کوردستان خه‌باتێكی قائیم بهزاته و پێویسته پێش هه‌موو شتێک پشت به توانا و پۆتانسیه‌له‌کانی خۆی ببه‌ستێ، هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکڕات هه‌روه‌ها پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که واقعی سیاسی و ئه‌منیی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و رۆڵ و جێگه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌نێو ئه‌و واقیعه‌دا هه‌رچییه‌ك بێ، پێویسته کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له ته‌عامولی خۆی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا سنووردارکردنی مه‌یدانی مانۆڕی تێکده‌رانه‌ی ئه‌و رێژیمه له به‌ستێنی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییدا له‌لایه‌ک و فشارهێنان بۆ سه‌ر ئه‌و رێژیمه بۆ پاشه‌كشه له به‌رامبه‌ر ویست و داخوازه دێموکراتیکه‌کانی خه‌ڵک له‌لایه‌كی دیکه‌وه پێکه‌وه ببینێ. به‌هێزبوونی فاکته‌ری کوردی رۆژهه‌ڵات و یارمه‌تیدانی خه‌باتێکی ره‌وا که حیزبی دێموکڕات و باقیی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن پێویسته هه‌ر له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه سه‌یر بکرێ.
له کۆتایی ئه‌م دیدار و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کۆنسولی گشتیی فه‌ڕانسه له هه‌ولێر و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆمه‌ڵێک باس و بابه‌تیان سه‌باره‌ت به پێوه‌ندییه‌کانی له‌مه‌ودوای نێوانیان تاوتوێ کرد.