سەرلەنوێ تەقینەوی مین لە ناوچەی ئەیوان بۆ بە هۆی کوشتن و بریندار بوونی دو شارۆمەندی کورد.
بە پێ هەواڵ گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان و سەرچاوەکانی دیکەی هەواڵ، دوو رۆژ لەمەوبەر ، بە هۆی تەقینەوی مینی پاشماوەی شەڕی ئێران وعێراق لە زەوی کشتوکاڵی لە شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام هاووڵاتییەک گیانیلەدەستداو، یەکێک دیکەش بە توندی بریندار بووە.
شایانی باسە کە لە زەوی زارەکانی پارێزگاکانی کوردستان ٧٠٠٠هێکتار کێڵگەی مینرێژکراو هەیە، کە بە هۆی مینی بەجێماو لە شەڕی ئێران وعێراق هەموو سالێک دەیان وسەدان کەس گیانیان لەدەست دەدەن و یان تووشی نوقستان و کەمئەندامی دەبن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە خەڵکی کورد، بە تایبەتی خەڵکی ناوچە سنوورییەکان تەنیاوتەنیا لە گەڵ کێڵگەی مینی پاشماوەی شەری ئێران وعێراق ڕووبەڕوو نین، بەڵکوو لە ساڵانی ڕابردووشدا سپای پاسداران لە ترسی هاتوچوو کردن و جموجۆڵی پێشمەرگەکان بەشێكی زۆری لە شاخ وقەتپاڵەکانی سەر سنووری مێنرێژکردوە.











