سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەمە ١٩/٠٢/٢٠١٧ یەکیەتییەکانی لاوان و ژنانی دێموکرات پێشانگایەکی فۆتۆیان سەبارەت بە کۆڵبەران و دۆخی ناهەمواریان، لە شاری هەولێر وهۆڵی گەلەری پارکی شانەدەر کردەوە.
پێشانگاکە بە ئامادە بوونی کۆمەلێک هونەرمەند و دۆست و هاوخەمی بزوتنەوەی کورد لە رۆژهەڵات و لەلایەن رێباز هاشم سکرتێری لاوانی حیزبی شیوعی کرایەوە.
ئامانج لەم پێشانگایە سەرەتا نیشاندانی دۆخی نالەبار و هاوخەمییە لەگەڵ کۆڵبەران و لەلایەکی دیکەش هوشیار کردنەوەی کۆڵبەرانە لەمافەکانیان و هەروەها هۆشداری بە کۆماری ئیسلامیە کە بە هۆی نەبوونی کارخانە و دەرفەتی شوغڵی خەڵکی کوردی ناوچە سنووریەکان روو لەو کارە پڕ مەترسییە دەکەن.
شایانی باسە پێشانگاکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەڕێوە دەچێت.











