لە سەروبەندی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، بەشێک لە چالاکوانانی مەدەنی و ئەدەبی لەگەڵ توێژەران و چالاکانی سیاسی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە پێکهێنانی کەمپەینێک و دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە داواکاری بە خویندن ونووسین بە زمانی دایک، پێشوازی بەربڵاوی لێکرا.
لەو چالاکییە مەدەنییەدا پتر لە ٥٠٠٠ کەس کە لیستەکەی بە”ناوەندی کوردستان وکورد”گەیشتووە لە چین وتوێژەکانی کوردستان بەنووسینی ناوی خۆیان خوازیاری جێبەجێ کردنی ئەسڵی ١٥ لە یاسای بنەرەتیی ئێران بوون کە نزیک بە ٣٨ ساڵە وەپشت گوێ خراوە.
لە یەکەم ساتەکانی دامەرزاندنی کەمپەینێک لە ژێر ناوی ئەسڵی ١٥، لاوان و هۆگران و خەمخۆرانی زمان وشووناسی نەتەوەیی بەگەرمییەوە پێشوازییان لێکرد، کە دوای کۆکردنەوەی ٥٠٠٠ واژۆ لە گەڵ بەیاننامەی بڵاوکراو ڕادەستی نوێنەرانی کورد لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی کراوە، کە لە زۆترین کات بەشێوەی جیددی ویاسایی پرسی زمانی گەلان لە وڵاتی ئێران بەتایبەتی خوێندن ونووسین بەزمانی دایکی بخرێتە بەرباس و بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
هەر لەدریژەی چالاکییە مەدەنییەکاندا سەبارەت بە رۆژی جیهانیی زمانی دایک، شووڕای هەماهەنگی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان ڕوو بە خەڵک ودەسەلات بەیاننەیەکی هاوبەشیان بە دوو زاراوەی سۆرانی وهەورامی بڵاوکردەوە ولەو بەیاننامەیەدا چەختیان لەسەر پرسی نەتەوەیی زمانی دایک کردوەو، داوایان لە کۆمەڵگەی کوردستانی کردوە کە بەهەموو شێوازێک بەدواچوونی ئەو پرسە گرینگە بکەن.











