لە یەکەم بارشی زۆری بەفر لە شارەکانی کوردستان شاهید کارەساتی دڵتەزینی وەبن بەفر کەوتنی چەند کۆڵبەر بووین و گیان لەدەستدانی ٥ کەسبکاری کورد بە هۆی ڕنووی بەفرەوە هەورەها لە درێژەی بەفر بارین لە ناوچەی ورمێ هەرەسی بەفر گیانی دووکەسی لە بنەماڵەیەک ئەستاند.
داخرانی رێگەی هاتوچۆی پتر لە ٥٠٠گوند لە شارەکانی کوردستانیش یەکێکی دیکە لە بەرهەمی بەفری زستانی ئەمساڵ بوو، زانیارییەکان باس لەوەدەکەن سەرمای ئەمساڵ جیاوازەو ١٩ساڵە کەش وهەوای لە ئاستی جیهان شتی وای بەخۆیەوە نەبینیوە.
هاوکات لە گەڵ بەفر و زستان لە شارەکانی دیکەی کوردستان سازکردنی بووکەفرینە وەک نەریتی چەند ساڵە دەستیپێکرد.
لە قوتابخانەیەک لە گوندی “سیس” سەربە ناوچەی لەیلاخ مێهرەجانی سازکردنی بووکە بەفرینە بەڕێوەچوو ، کە منداڵان دوای سازکردنی چەندین بووکە بەفرینە هەرکام بەشێوازێک، بە دەوری دەسکردی دەستەکانی خۆیان هەڵپەرکێیان کرد.
هەروەها لە درێژەی هاوخەمیی کردن لە گەڵ کاسبکارانی قوربانی لە شاری سەقز و بۆکان چەندین هونەرمەند بە بەفر، پەیکەرەی کۆڵبەری کوردیان وەک نماد مرۆڤی پێشێڵکراو نەخشاند.
لە یەکێک لە پارکەکانی شاریش مەریوانیش رۆژی هەینی بە ئامادەبوونی بنەماڵەکان و منداڵانی مەریوانی چەندین بووکەبەفرینە دروست کرا.
چەندین ساڵە لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان لە وەرزی زستان میرەجانی بووکە بەفرینە بەڕێوە دەچێ و لە لایەن خەڵکەوە بە سەرماو سۆڵەی زستانەوە پێشوازی گەرمیی لێدەکرێ.











