كۆبوونه‌وه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی سه‌عید شێرزاد، به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج پاش ساڵ و نیوێك به هۆی ئاگادارنه‌كردنه‌وه پارێزه‌ره‌كه‌ی دووباره دوا خراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕێكه‌وتی كۆبوونه‌وه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی سه‌عید شێرزاد ڕۆژی ٢٧ی ڕێبه‌ندان دیاری كرابوو به‌ڵام به هۆی ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی ناوبراو ئاماده نه‌بوون بچێته دادگا و بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار دواخرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به ناوبراو ڕایگه‌یاند كه سه‌عید شێرزاد ماوه‌ی ١٥ مانگ له گرتنگه‌كاندا ڕاگیراوه و پاشان له‌لایه‌ن لقی ١٥ دادگا حوكمی ٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. ئێستا ناوبراو به تێپه‌ڕبوونی ساڵ و نیوێك له دادگاییكرانی چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش كاتی دادگای پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌كه‌ی بوو كه به‌هۆی به ئانقه‌ست ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه، سه‌عیدیش ئاماده نه‌بوو به بێ پارێزه‌ره‌كه‌ی پێ له دادگا بنێ.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه سه‌عید شێرزاد له ڕۆژی ١٧ی سه‌رماوه‌ز به نیشانه ناڕه‌زایه‌تی له هه‌مبه‌ر بارودۆخی زیندانیانی نه‌خۆش و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی زیندانیانی عه‌قیده‌تی لێوه‌كانی خۆی درووبوویه‌وه و مانی له خواردن گرتبوو.
شێرزاد، پاش چاوپێكه‌وتنی كاربه‌ده‌ستانی زیندان و پێدانی به‌ڵێنی بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی پاش ٣٩ ڕۆژ كۆتایی به مانگرتن هێنا.
سه‌عید شێرزاد ڕۆژی ١٢ی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٣ له شوێنی كاره‌كه‌ی خۆی له پاڵاوگه‌ی ته‌ورێز ده‌سبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تا بۆ زیندانی ئێڤین گواسترایه‌وه و پاش ماوه‌یه‌ك به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌خراپیی بارودۆخی زیندان، بێ ئه‌وه‌ی كه دادگایی كرابێ بۆ زیندانی ڕه‌جایی شار دوورخرایه‌وه.
سه‌عید شێرزاد، به‌ندكراوی سیاسیی كورد پێشتر له ڕۆژی ٣١ی گه‌لاوێژی ساڵی ٩١، كاتێك كه بۆ یارمه‌تیگه‌یاندنی خه‌ڵكی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی ئه‌هه‌ر له پارێزگای ته‌ورێز چووبوو، ده‌سبه‌سه‌ر و پاش ١٩ ڕۆژ ڕاگرتن له گرتنگه‌كان به كه‌فاله‌ت له زیندان ئازاد كرا.











