ئه‌مساڵ له به‌ره‌به‌ری رۆژی جیهانیی زمانی زگماکی، له شار و ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، داواکاری چین و توێژه‌کانی کورد، سه‌باره‌ت به مافی خوێندن و نوسین به زمانی زگماکی به‌ربڵاوتر به‌ڕێوه‌یه.
له حه‌وتووی ڕابردوودا خه‌ڵکی کوردستان به شێوازی جۆراوجۆر ده‌نگی ویستی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانیان به‌رزتر کردوته‌وه‌و، به شێوه‌ی مه‌ده‌نیانه خوازیاری جێبه‌جێ کردنی مافی گه‌لان له ئێرانن، که به‌رچاوترینی رێگه‌دان به خوێندن و نووسین به زمانی زگماکییه له قوتابخانه و خوێندنگه‌کانه.
له دوایین چالاکیی مه‌ده‌نیانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان سه‌باره‌ت به مافی ره‌وای زمانی زگماکی ، به‌شێک له چالاکانی مه‌ده‌نی و توێژه‌رانی سیاسیی کورد، له‌گه‌ڵ جه‌ند که‌س له نوێنه‌رانی خولی پێشووی مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامی وچه‌ندین که‌سایه‌تی ئایینی دیکه ، له نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵه‌دا زه‌رووره‌تی جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی ١٥ له یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران”یان، وه‌بیر سه‌رۆك‌کۆمارو نوێنه‌رانی مه‌جلیس هێناوه‌ته‌وه.
نزیک به 90 که‌س له چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسیی کورد به واژۆ کردنی نامه‌یه‌ک، له سه‌رۆك کۆمار‌و نوێنه‌رانی مه‌جلیس و به‌تایبه‌تی نوێنه‌ری شاره‌کانی کوردستان داوایان کردووه، به له به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که مافی خوێندن و نووسین به‌تایبه‌تی له به‌شی ڕاهێنان له زۆربه‌ی گرێبه‌سته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ده‌روه‌ست‌نامه جیهانییه‌کان وه‌ک مافێکی بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولای مرۆیی، ئاماژه‌ی پێ‌دراوه و، هه‌روه‌ها له یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێرانیش ڕاشکاوانه وه‌ک مادده‌یه‌کی ده‌ستووری هاتووه، داوایان کردوه که له زۆترین کات ماده‌ی ١٥ له یاسای بنه‌ره‌تیی ئێران بخرێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
له به‌شێک له نامه‌ی چالاکی سیاسی ومه‌ده‌نی کورد هاتووه: مافی ڕاهێنان وپه‌روه‌رده به زمانی زگماکی له زۆربه‌ی به‌ڵگه‌نامه و ده‌روه‌ست‌نامه‌کانی مافی مرۆڤ وه‌کوو مه‌نشووری زبانی دایکیی، جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی زمان، خاڵه‌کانی ٣و٤ له مادده‌ی چواره‌می جاڕنامه‌ی مافی نه‌ته‌وه‌یی و زمانی و ئایینی تاکه‌کان، ماده‌ی ٣٠ له کۆنوانسیۆنی مافی منداڵ و ماده‌ی ٢٧ی گرێبه‌ستی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه مه‌ده‌نی وسیاسییه‌کان به ڕاشکاوی چه‌ختی له‌سه‌ر کراوه و، هه‌روه‌ها له یاسای بنه‌ره‌تی ئێرانیش‌دا هاتووه که له ته‌نیشت زمانی ره‌سمی له‌وڵاته‌دا ، خوێندن ونووسین به زمانی زگماکی وئه‌ده‌بی گه‌لانی دیکه‌ی ئێران له قوتابخانه‌و خوێندنگه‌کان ئازاده.
له درێژه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه؛ که جێبه‌جێ کردن و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ماده‌ی ١٥ له یاسای بنه‌ره‌تیی ئێران، هه‌ڵهێنانی هه‌نگاوی پته‌و و قایمه، بۆ چاره‌سه‌ری پرسی مافی گه‌لان له ئێران و سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵاواردن و دووچاوه‌کییه له نێوان کۆمه‌ڵگه و شارۆمه‌ندانی دیکه که له جواغرافیای ئێران‌دا نیشته‌جێن.
له کۆتایی ئه‌و نامه‌یه‌دا نووسراوه ؛که ئێمه واژۆکارانی ئه‌م نووسراوه‌یه داواکارین که له رۆژی جیهانی زمانی زگماکی ٢١ی فێڤریه به‌رانبه‌ر به 2ی ره‌شه‌ممه مافی یاسایی خوێندن و نووسین به زمانی زگماکی به‌کرده‌وه‌ی بکرێ و، به بێ هیچ له‌مپه‌ڕ و پاساوێک بچێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
هه‌روه‌ها داوایان له نوێنه‌رانی کورد له مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی کردوه که بۆ به‌دواچوونه‌وه کردن و به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و داواکارییه، له یه‌که‌م هه‌نگاو ئه‌وانیش نامه‌ی چالاکانی سیاسی ومه‌ده‌نی واژۆ بکه‌ن و، په‌یوه‌ست بن به که‌مپه‌ینی مافی خوێندن ونووسین به زمانی زگماکی.
شایانی باسه زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کان له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کان دانیان به مافی گه‌لان له ئێران وبه‌تایبه‌تی پرسی زمانی زگماکی داناوه، به‌ڵام دواتر وه‌پشت گوێ خراون.
له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا، حه‌سه‌ن روحانی له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک‌کۆماری واده‌وبه‌ڵێنی زۆری دا، که تائێستا جێبه‌جێ نه‌کراون و، هه‌رئه‌مه‌ش نیگه‌رانی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کوردی لێکه‌تووته‌وه.