“ستیۆن سش” باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە یەمەن ڕایگەیاند؛ بە هۆی دەستێوەردانەکانی رێژیمی ئێران شیمانەی پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوەی دوو وڵاتی ئێران و ئەمریکا هەیە.
ناوبراو وتی: هەڵویستەکانی کۆشکی سپی باس لەوە دەکا کە دەوڵەتی ئەمریکا بڕیاری داوە پێش لە هەڕەشە و مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بگرێت لە ناوچە و بۆ ئەم مەبەستەش پاڵپشتی لە وڵاتانی هاو پەیمانی خۆی دەکا لە ناوجەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
باڵویزی پێشووی ئەمریکا لە یەمەن لە درێژەی قسەکانیدا گوتی؛ ئێران لە هەوڵ دایە ئاستی دەستێوەردانەکانی خۆی زیاد بکا لە وڵاتانی ناوچەو بووتە پشتیوانی میلیشیاکان لە چەند وڵات و خەریکی کێشەنانەوەیە.
شایانی باسە لەدوای هاتنە ئارای بەهاری عەرەبی کە چەند وڵاتی عەرەبی گرتەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاشکاوانە لە چەند وڵات وەکوو سووریە یەمەن و بەحرەین دەستێوەردانی کردو، ئێستاشی لەگەڵ بێ درێژەی هەیە.
هەر لەو پێوەندییەدا دوو رۆژنامەی سەربە باڵی حەسەن روحانی لە هەواڵەکانی خۆیان باسیان لەوە کردوە کە دوور نیە هێندیک لە کەسانی نزیک بە ترامپ گووشار لەسەر دەوڵەتی ترامپ بخەن کە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی بە شێوەی نیزامی رووبەروو ببێتەوە.